ئەوەی دەیەوێت ئەمریکا بدۆڕێت ھەوای شەڕی لێ دەبڕێت

جیهان 25/04/2023

تشوا تشین لینگ لە 24- ئازاری-2023

گەورەترین ھەڕەشە لە ئەمریکا وڵاتی چین نیە بەڵکو  ئاشتی یە.
ئەوە  خودی ئاشتییە لەجیھاندا کۆتایی بە ئیمپراتۆرێتی ئەمریکای دۆلاریزم  دێنێت، کە  ئابووریەکەی لەسەر بنەمای جەنگ و ئابووری جەنگ- بازرگانی جەنگ ، بونیات ناوە.
لەکوێندەرێ ئاشتی و سەقامگیر  ھەبوو ئەوا  لەو شوێنە ئەمریکێکان  بزر دەبن.
نازانن چیتر بکەن، زۆرێک لەوانەی دایان مەزارندوون تەنھا کاریان گاڵدانی ئەوانیترە لە بەرپاکردنی جەنگ و میکانزمەکانی، ئەوانە چیتر بێکار دەمێننەوە.
ھەر ھەموو ئۆردوگا پیشەسازییە سەربازیەکانیان بەتاڵ و بێکار دەمێننەوە.
ھەموو بنکە سەربازییە ئەمریکییەکان لە جیھاندا ، ھەموو فڕۆکە ھەڵگرەکان، فرۆکە سەربازییەکان  و مووشەکی بالیستی دوور ھاوێژ و کیشوەر بڕەکان و چەکی کۆمەڵکوژی، ھەموو پیشەسازی جەنگ و پشتیوانیەکانی زیاد لە پێویستن.
 ئەگەر میکانزمی  جەنگ لەکار کەوت لە ئەمریکا ، بە ھۆکاری ئەوەی گونجاو نیە ،ئەوا ئەو کات دامەزراندن دەبێتە کێشەی ژمارە یەکەم، ھاوکات سەرجەم کارمەندانی  CIA  بێکار دەبن٠ ھەموو ھەواڵە بێبنەماکان و ھەڕەشەلێکردن مایەی گاڵتە جاڕی دەبن. ئەوکات بودجەی سەربازی کە بڕکەی  بە نزیکەی ترلوێنێک دۆلاری ئەمریکی مەزند دەکرێت، کە بڕێکی زۆر زۆرە بەتەواوتی بەبێ جەنگ و دوژمن دەبێت.
کە ئاشتی بەرقەرار بوو لە جیھاندا، ئەوا  ئەو کات لە سەر ئەمریکیەکان پێویستە ھەلی کار بۆ خۆیان درووست بکەن. وا چاکە ئەمریکیەکان جارێکیتر  وا لە خۆیان بکەن سوود بەخشبن، چ وەک کەسایەتی و بەرپرس، نابێت شەڕخواز و بکوژ و بازرگانی جەنگ بن.
ئیتر ھیچ کەسێک نامێنێت ئامێر و کەرەستەی جەنگی گران بەھا بکڕێت.  چیتر پێویست بەو چەتە و رێگرە سەربازیانە ناکات، کە ناسراون بەنێوی  ھاوپەیمانانەوە.
ئەمریکییەکان سەرکۆنەی رێککەوتنی ئەم دواییەی ئاشتی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعودیە بە سەرپەشتی چین دەکەن.  واش گەنگەشەی بۆ دەکەن کە ئەم رێککەوتنە  لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ھەڕەشەیە.
ئەمریکاییەکان ھەموویان ئامادەباشن بۆ تێکشکاندنی ئەم رێککەوتن و ئاشتییە. ئەمە ئەو مەوادە شەڕەیە کە ئەمریکێکان بڕیاری لێدەدەن. سەرجەمیان ئامادەباشن  لە ھیچ نەبوون جەنگ دروست بکەن و دژی ئاشتی بوەستنەوە. ئاشتی دژ بە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە، ئیمپراتۆریەتە شەڕنگێزەکە لەسەر جەنگ و ناسەقمگیری پەرەدەسێنێت.
چەک دەفرۆشێت، ئامانجی کوشتن و وێرانکاریە لە جەنگدا. ئەمریکێکان سەرکۆنەی پێشنیازەکەی چین بۆ وەستانی شەڕی ئۆکراین و دەستپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی دەکەن.   ھەروەھا دەڵێن ناتوانرێت ئەو شەڕە بوەستێنرێت. گەلانی دونیا لە خەوھەستان و ئاگاداری شەڕەنگێزی ئەمریکیەکان بوونەتەوە.
 جگە لە ئەمریکێکان ھەمووان ئاشتییان دەوێت.  تەنھا  نابیناکان و گێلەکان تائێستا پشتیوانی ئەمریکا دەکەن.   
شەڕەنگێزەکان لەگاڵدان بۆ  ھەڵگرسانی شەڕەکان و رێبازە شەڕەنگێزێکانیان بەردەوامن.
وەرگێڕانی لە عەربیەوە بۆ کوردی
بورھان محەمەد فەرەج