یەکەمجارە بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆن قسەیەکی ئاوەها بکات...

کوردستان 13/03/2023

لوقمان حەوێز...
بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوە لە تەن و دەفرە فڕیوە نەناسراوەکانی ئاسمان لە پێنتاگۆن شان کیرکپاتریک بۆ یەکەمجار دەڵێت ئەگەری بوونی کەشتیەکی بونەوەرە زیرەکەکانی تری نێو گەردوون بە نهێنی لەنێو یان لە نزیک کۆمەڵەی خۆرەکەمان بەبێ ئاگاداری و زانینی ئێمە ئەگەرێکی کراوە و مومکینە، بەڵام جارێ تواناکانمان سنوردارە بۆ دڵنیابوون لەڕاستی و ناڕاستی ئەوە...
شان کیرکپاتریک لە مانگی تەمموزی ساڵی پارەوە 2022 بۆتە بەرپرسی ئۆفیسی AARO لە نێو پێنتاگۆن، ئەو ئۆفیسە دروستکرا دوای فشاری چەند ئەندامێکی کۆنگرێس بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە دەفرە نەناسراوەکانی ئاسمان کە خەڵک دەیانبینێت بەتایبەتی ئەوانەی لە دەوروبەری بنکە سەربازیەکان دەبینرێن، هەروەها بۆ بەرجەستەکردنی زانیاری زیاتر بۆ هاووڵاتیە ئەمەریکیەکان و شەفافیەتی زیاتر لەلایەن حکومەتی فیدڕالی ئەمەریکا و پێنتاگۆنەوە لەو ڕووەوە...
شان کیرکپاتریک لە ڕاپۆرتێکی هاوبەش لەگەڵ زانا و گەردووناسی هارڤەرد ئەڤی لۆیب ئەو ئەگەرەی خستۆتەڕوو و هێشتا تەواوی ڕاپۆرتەکە بڵاونەکراوەتەوە، ئەڤی لۆیب کە پێی وایە تەنی ئومواموا کە لە ساڵی 2017 بە خێراییەکی زۆر بەنێو کۆمەڵەی خۆرەکەماندا تێپەڕی تەنێکی سروشتی نەبووە و ئەگەری زۆری ئەوە هەیە کە پارچەیەک یان بەشێکی بچوکتر بووبێت لە کەشتیەکی گەورەتر کە لەوانەیە لەنێو یان هەندێک دورتر بێت لە کۆمەڵەی خۆرەکەمان، بەڵام توانای ناردن و بڵاوکردنەوەی بەشی بچوکتری هەبێت بەنێو کۆمەڵەی خۆرەکەمان ئەویش تەنیا بە مەبەستی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری، ئەڤی لۆیب پڕۆفیسۆری فیزیای گەردووناسیە لە زانکۆی هارڤەر‌د، جگە لەوەش بۆ ماوەی دە ساڵ سەرۆکی بەشی گەردوونناسی بووە لە هارڤەرد، کتێبێکیشی بەر لە سێ ساڵ کە لەسەر بابەتی ئومواموا و هاتنی تەن و کەشتی نهێنیە لە قوڵایی گەلەئەستێرەکەمان بۆ ناو کۆمەڵەی خۆرەکەمان نوسیوه...
سەرچاوە: ڕۆژنامەی میلیتەری تایمز، بەستەرەکەم لە کۆمێنت داناوە، وێنەکەش هی نوسینەکەی ڕۆژنامەکەیە...