50 رێکخراو: رێگە نەدرێت لە دەرەوەی یاسا هچ کەس و لایەنێک لە داهاتی گشتی سودمەند بێت

کوردستان 28/02/2023

هاوپەیمانیی شەفافیەت و لێپرسینەوە، کە پشتگیری دەکرێت لەلایەن (سەنتەری پرۆژە نێوسەوڵەتیە تایبەتەکان CIPE)  بە هاوکاری تۆڕی گەشەپێدانی بەردەوام، کە نوێنەرایەتی 50 رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی دەکەن، یاداشتێک دەدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و مەکتەبی سیاسیی حزبەکانی کوردستان تاوەکو فشار دروست بکەن لەسەر حکومەتی هەرێم بوجەی گشتی روانەی پەرلەمانی کوردستان بکات و شەفافیەت لە داهاتی نەوتی و نانەوتیدا بێتە کایەوە.
ئەوان لە یاداشتەکەیاندا کە وێنەیەکی بۆ (چاودێر) نێرداراوە، جگە لە شەفافی داهاتەکان، داواش دەکەن هەموو داهاتە گشتیەکان لە لایەن خودی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کۆبکرێتەوەو رێگە نەدرێت هیچ کەس و لایەنێک لە دەرەوەی یاسا لەو داهاتانە سودمەند بن.