ژمارەیەک نوسەرو چالاك و ئەکادیمی: شەپۆلێکی مەترسیداری دینداریی سیاسی و سەلەفی پەیدا بووە
"شێوازی كاركردنیان لە رەخساندنی هەلومەرجی جەنگێكی خوێناوی گەورە نزیكماندەكاتەوە"
ژمارەیەك لە نوسەر و رۆژنامەنووس و ئەكادیمی بەیاننامەیەكیان بڵاوكردووەتەوە"شەپۆلێک لە دینداریی سیاسیی و سەلەفیی لە دونیای ئێمەدا ئامادەیە کە شێوازی ئامادەگیی و کارکردنی لە دروستکردنی دوژمنایەتییەکی ھەمەلایەن و ڕەخساندنی ھەلومەرجی جەنگێکی خوێناوی گەورە، نزیکماندەکاتەوە."
دەقی بەیاننامەکە:
ده‌یان كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و رۆشنبیر‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس و چالاكه‌وان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
شەپۆلێک لە دینداریی سیاسیی و سەلەفیی لە دونیای ئێمەدا ئامادەیە کە شێوازی ئامادەگیی و کارکردنی لە دروستکردنی دوژمنایەتییەکی ھەمەلایەن و ڕەخساندنی ھەلومەرجی جەنگێکی خوێناوی گەورە، نزیکماندەکاتەوە. بکەرە توندڕەوەکانی ئەم شەپۆلە، لە کادر و ھەوادارە ھەرە سادەکانیانەوە بیگرە، تا بە بانگخواز و سیاسیی و میدیاکارەکانیان دەگات، خۆیان نەک تەنھا بە نوێنەری خودا دەزانن، بەڵکو بەناوی خوداشەوە پەلاماری ھەموو کەسێک دەدەن، کە شتێک بڵێت جیاواز لەوەی ئەوان باوەڕیان پێیەتی. لەمەشدا ئەوان تەنھا ھێرش ناکەنە سەر ئەو شێوازی زمان و بیرکردنەوە و بەرخوردانەی کە دینیی نین، بەڵکو دەشیکەنە سەر سەرجەمی ئەو دەنگ و بیرکردنەوە و ڕوانینە دینیانەش کە لە خۆیان جیاوازە. ئەمانە خەونی دروستکردنی کۆمەڵگایەک دەبینن، ھەموو ئەندامەکانی کۆپی بانگخوازەکانی ئەوان بێت.
ئەم شەپۆلە توندڕەوە گەشە بە زمان و عەقڵیەت و ئەخلاقیاتێکی سواخدراو بە دین دەدات کە لەسەر وروژاندنی ھەستی خەڵک و توڕەکردنیان کاردەکات، زمانێک دابڕاو لە لانی ھەرەکەمی ھێمنیی و لە کەمترین ڕێز و لە مەرجە ھەرە سەرەتاییەکانی گفتوگۆی عەقلانیانە. ئەرکی سەرەکیی ئەم زمانە ترساندنی کۆمەڵگا و تۆقاندنیەتی بە ئەگەری لەدەستدان و لەناوچونی خێزان و دین و کو‌لتوور و بەھا کۆمەڵایەتییەکان. قسە لە بەرەڵایی و بەدڕەوشتیی و بێدینییەکی ھەمەلایەن و گشتگیر، دەکەن. ئەمەش گرێدەدەن بە تیۆری پیلانگێڕییەوە. خەڵک بەوە دەترسێنن کە گوایە پیلانێکی نێودەوڵەتی گەورە داڕێژراوە بۆ لەناوبردنی بەهاکانی ئەم کۆمەڵگایە و ئەوانیش وەک کۆمەڵێک پاسەوانی دیندار، پاڵەوانی ڕێگرتنن لەم پیلانە و بەرگریکردن لە ئەخلاق و کولتوورەکەی. قسەکانیشیان پڕە لە جنێو و سوکایەتیی و دەمپیسییەکی بێوێنە، ھەموو ڕەخنەکردنێکی ئەم جنێو و دەمپیسییەش وەک ڕەخنەکردنی خودا و ڕەخنەکردنی پیرۆزییەکان نیشاندەدەن. ئەوان لەوکاتەدا کە خۆیان وەک پاڵەوانی ڕزگارکردنی دین و خێزان و کولتور و کۆمەڵگا، نیشاندەدەن، ھاوکات بەشێکی گەورەی ئەم کۆمەڵگایە بە بێ‌دین و دژەخێزان و دژەکولتوور و بەرەڵا و بەدڕەوشت، ناودەبەن.
لەپاڵ ئەم جۆرە لە بانگخواز و چالاکوانی دینیی سیاسیی‌دا، ژمارەی ئەو کەس و گروپە کۆمەڵایەتییانەی پەلاماردەدرێن، بە بەردەوامی ڕووی لە گەورەبوونە. جارێک کەسانی دینیی لەخۆیاننەچوو بە بێ‌دین، جارێک بە موشریک و جارێک بە زەندیق، جارێک بە مونافیق ناودەبەن و کۆی ئەو زمانە دینییە کۆنە زیندوودەکەنەوە، کە زمانی بەر لە دروستبوونی چەمکەکانی ”ھاوڵاتیبوون“ و ”ماف“ و ”ڕێزگرتن“ی مرۆڤە وەک بونەوەرێکی ”خاوەن کەرامەت“. لە دەرەوەی زمانە دینییەکەشدا پەلاماردانێکی ئەخلاقیی بۆ سەر ژنان و پیاوانێک ئەنجامدەدەن، کە بەرگریی لە مافە ھەرە سادەکانی مرۆڤ، بە ژن و پیاوەوە، دەکەن. لەمەشدا ماشێنێکی گەورەی چەواشەکارییان لە توڕێ کۆمەڵایەتییەکاندا خستووەتە گەڕ و سڵ لەوە ناکەنەوە ھەواڵی درۆ و بوختان و قسەی داتاشراو بۆ ئەو کەسانە دروستبکەن کە دەیانەوێت پەلاماریان بدەن و تیرۆری کەسایەتییان بکەن. لە ئێستاشدا بەشێک لەو کەسانەی دەیانەوێت پەلاماریان بدەن، جارێک بەناوی ھاوڕەگەزخوازەوە، جارێک بەناوی فێمینیستەوە، جارێک بەناوی ڕێکخراوەکانی ژنانەوە و جارێک بەناوی جێندەرەوە، پەلاماردەدەن. پەلامارێک سەرەتا و کۆتاییەکەی باسکردنی جنس و ژیانی جنسییە، وەک ئەوەی سی ساڵە دەسەڵاتی سیاسیی و کۆمەڵگای ئێمە و ناوچەکە هیچ کێشەیەکی گەورە و مەترسییداری نەبێت کە هەڕەشەی جیدیی لەسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتییەکەی دروستبکات.
ئێمە دڵنیاین ھێرش و پەلاماری ئەم بانگخواز و چالاکوانە دینییە سیاسییانە تەنھا بەمەی ئێستاوە ناوەستێت، بەڵکو ئەم پەلاماردانە لە دۆخی ھەڵئاوسانێکی بەردەوامدایە و لە ئایندەشدا یەخەی کەسانی دیکە دەگرێتەوە، کە ئەوان بە زەندیق و بێڕەوشت و بێ‌دین، ناونووسیاندەکەن.
لۆژیکی ئەم پەلاماردانەش زۆر سادەیە: ئەوانەی لەگەڵ تێگەیشتنی ئەم بانگخوازا و ھێز و دیندارە سیاسییانەدا یەکناگرنەوە دەبێت پەلاماربدرێن. واتە تێگەیشتنی ئەوان بۆ دین، کە زۆربەیجار تێگەیشتنێکی سنووردار و سەلەفییانەی سیاسییە، دەبێت بە پێوەری جیاکردنەوەی ئینسانی ڕاست لە ئینسانی ھەڵە و حەق لە باگڵ و ئیماندار لە کافر. ئەم تێگەیشتنە جۆرێک لە سیستەمی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی دادرێژێت کە ئەوان تیایدا، وەک نوێنەری ڕاستەقینەی خودا، دەستنیشانی ئەوە دەکەن کێ مافی ژیانی تێدا ھەیە و کێش ئەم مافەی لێ زەوتبکرێت. ستراتیژی ئەم گروپە توندڕەوانە بە پەلاماردان و بەشەیتانکردن و لەئینسانخستنی ئەو کەسانە دەستپێدەکات کە ئەوان بە نوێنەری کوفر و بەدڕەوشتیی نماییشیاندەکەن، بۆ ئەوەی لە ھەنگاوی دواتردا لەناوبردنیان ئاسان و سروشتیی بێت. پرۆسەی ئەزموونی زۆرینەی کۆمەڵکوژییەکانی ناو مێژوو، سەرەتا لە ئاستی زمان و لە ئاستی ڕەمزیی و مەعنەویدا ئامادەبوون، واتە سەرەتا مرۆڤ بە شەیتانکراوە و مرۆڤبوونی لێسەندراوەتەوە، دوای ئەوە بەشێوەیەکی دەستەجەمعی لەناوبراون. ئێمەی کورد لە پرۆسەی ئەنفالدا وەک کەمینەیەکی نەتەوەیی و لە شەنگالدا وەک کەمینەیەکی ئایینزایی یەکێکین لە قوربانییە گەورەکانی ئەم چەشنە بەشەیتانکردن و کۆمەڵکوژییە کە بەناوی دینەوە دژمان پیادەکرا.
خاڵێک کە گرنگە لێرەدا ھێمایەکی خێرای پێبدەین ئەوەیە ئەم بانگخواز و چالاکوانە دینیی سیاسییانە، تەنھا نابەرپرسانە پەلاماری ئەم یان ئەو تاکەکەس و گروپی ناو کۆمەڵگا نادەن، تەنھاش زمان و تێگەیشتنێکی پڕ ھەڕەشە گەشەپێنادەن، بەڵکو ڕێزی ئەو جیاکارییە سادانەش ناگرن کە لە ھەموو کۆمەڵگادایەکدا پێوستن، لە نێوان دەزگاکان و بوارە جیاوازەکاندا. بۆ نموونە زانکۆ و پۆلەکانی خوێندن لە زانکۆ‌دا، لە مزگەوت و بارەگای پارتە سیاسییە دینییەکانی خۆیان جیاناکەنەوە. بە ھەمان ئەو لۆژیکە دینیی و کۆمەڵایەتییەی لە مزگەوتەکانیاندا ئامادەیە، مامەڵەی پۆلەکانی خوێندن لە زانکۆکان‌دا دەکەن. لەوە تێناگەن ئەم بوارانە لەیەکتری جیاوازن و ھەریەکێکیان ئەرک و ڕۆڵی جیاوازیان لەناو کۆمەڵگادا لەسەرشانە. مزگەوت شوێنی وەعزی ئەخلاقیی و کۆکردنەوەی خەڵکە لە دەوری ھاوسێیەتیەکی دینیی و ئینسانیی، بارەگای حیزبیی شوێنی کۆکردنەوەی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت دەسەڵاتی سیاسیی بگرنەدەست، لە کاتێکدا پۆلەکانی خوێندن لە زانکۆکان‌دا شوێنی کۆکردنەوەی مرۆڤەکانە بە مەبەستی بیرکردنەوە و فێربوون و گەشەدان بە عەقڵیەتێکی زانستیی و ڕەخنەیی سەربەخۆ لە هەموو جەبرێکی ئایدیۆلۆژیی و دینییی. بۆیە ئەوەی لە زانکۆ‌دا دەکرێت بگوترێت و باسبکرێت، ھەمان ئەو شتە نییە لە مزگەوت و بارەگای حیزبی‌دا دەگوترێت و باسدەکرێت. لۆژیکی مزگەوت لۆژیکی گەیاندنی پەیامێکی دینییە، لۆژیکی بارەگای حیزبیی لۆژیکی سەرخستنی پارتە سیاسییەکەیە، لەکاتێکدا لۆژیکی زانکۆ لۆژیکی ئازادیی بیرکردنەوە و ئازادیی تێڕامانی مەنھەجیی و گەشەدانە بە پرسیارکردنی ڕەخنەیی. بۆیە ناکرێت بە لۆژیکی مزگەوت و لۆژیکی بارەگای حیزبیی مامەڵەی بوارێکی گرنگی ئەکادیمیی وەک ”لێکۆڵینەوەی جێندەریی“ بکرێت، کە بەشێکی نوێی گەشەکردنی زانستە ئیسنانیی و کۆمەڵایەتییەکانی ناو زانکۆکانی جیهانە و لەناو زۆرینەی کایە زانستییەکاندا ئامادەیە. ڕەنگە لە ھەموو جیھاندا زانکۆیەکی گرنگ نەدۆزینەوە گرنگیی بەم بوارە تازەیە نەدات. ئەم جیاکارییە سادەیە وادەکات پۆلەکانی خوێندن لە زانکۆ‌دا شوێنی ھێرش و پەلاماردانی دینیی و سیاسیی و ئەخلاقیی نەبێت، بەڵکو ڕووبەرێکی تەواو سەربەخۆ و ئازادبێت بۆ بیرکردنەوە و تێڕامان و پرسیاری ڕەخنەیی، ڕووبەرێک بەبێ سانسۆری دینیی و سیاسیی.
کۆمەڵگای کوردستان پێکهاتێکی فرەنەتەوەیی و ئایینی و ئایینزایی و شوناسی کۆمەڵایەتیی جیاوازی ھەیە، رێزگرتن لەم جیاوازییانە و مامەڵەیەکی بەرپرسانە لەتەکیاندا مانای دژایەتییکردنی هەموو هەوڵێکە بۆ یەکڕەنگکردن و سڕینەوەی ئەو فرەیی و جیاوازییانە. دابەشکردنی مرۆڤەکانی ئەم کۆمەڵگایە بۆ مرۆڤی دینداریی سەلەفیی سیاسیی باش و ئەوانیتری بێ‌دین و خراپ، سازدانی زەمینەی جیهاد و جەنگێکی ناوخۆیی کۆمەڵایەتیی نوێیە.
ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگای ئەم بەیاننامەیەوە ڕای گشتیی کۆمەڵگاکەمان لە مەترسیی ئەم توندڕەوێتیی جیهادیی و ئەم سوکایەتییە دینییە سیاسییە تازەیە ئاگاداربکەینەوە و کۆتایی بەم هەڵمەتی تیرۆرکردنی کەسایەتیی و ھێرشبردن بۆسەر کایەی ئەکادیمیی و زمانی جەنگە ناوخۆییە مەترسییدارە، بھێنرێت.
كرمانج گوندی - پرۆفیسۆر
گه‌شه دارا حه‌فید- مافناس
ره‌ئوف بێگه‌رد - نوسه‌ر و وه‌رگێڕ
د. چۆمان هه‌ردی - مامۆستای زانكۆ
د. مه‌ریوان وریا قانع - نوسه‌رو رۆشنبیر
ساڤان ئاكۆ عه‌بدولره‌حمان - یاریده‌ده‌ری توێژه‌ر له‌سه‌نته‌ری جێنده‌ر- زانكۆی ئه‌مه‌ریكی
عومه‌ر شێخ موس- سیاسه‌تمه‌دار
خانم ره‌حیم له‌تیف- چالاكه‌وانی مافی مرۆڤ
ته‌حسین قادر- كه‌سایه‌تی سیاسی
رازاو محه‌مه‌د- یاساناس و چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی
د. فایه‌ق گوڵپی - پزیشك و سیاسه‌تمه‌دار
رێزان شێخ دلێر- پارێزه‌رو چالاكه‌وانی مافه‌كانی مرۆڤ
سه‌ڵاح ره‌شید- سیاسه‌تمه‌دار
شیلان حه‌مه نوری- چالاكه‌وانی مافی ژنان
شوان عه‌توف- سینه‌ماكار
په‌یمان عه‌زه‌دین- پارێزه‌ر
كه‌مال ره‌ئوف- نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس
خه‌ندان جه‌زا- نوسه‌ر و چالاكه‌وانی مافه‌كانی مرۆڤ
رێبین هه‌ردی- نوسه‌رو رۆشنبیر
نه‌جیبه مه‌حمود- میدیاكارو چالاكه‌وان
د. شێركۆ كرمانج - ئه‌كادیمیست
رۆزا شێخانی - سینه‌ماكار
ئاسۆس هه‌ردی - نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس
به‌هار مونزیر- چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی
به‌ڵێن ساڵح - رۆژنامه‌نوس
شه‌یدا حه‌سه‌ن - رۆژنامه‌نوس
ئاراس فه‌تاح- نوسه‌ر و رۆشنبیر
ئه‌ژین عه‌بدولخالق - نوسه‌رو چالاكه‌وان
ره‌حمان غه‌ریب- چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی
سروشت هه‌ڵه‌بجه‌یی - پارێزه‌رو چالاكه‌وان
هاوڕێ ئه‌حمه‌د- پارێزه‌ر
گۆنا سه‌عید- نوسه‌ر و چالاكه‌وانی سیاسی
راوێژ سه‌لیم- وه‌رگێڕ
دڵسۆز زه‌نگه‌نه- چالاكه‌وانی مافه‌كانی مرۆڤ
ئارام جه‌مال - چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی
كانی عومه‌ر- وه‌رگێڕ
ئارام عه‌لی - هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار
كنێر عه‌بدوڵا- نوسه‌ر و چالاكه‌وانی مافی مرۆڤ
د. سالار باسیره - مامۆستای زانكۆ
كۆراڵ نوری - رۆژنامه‌نوس
عه‌داله‌ت عومه‌ر- نوسه‌رو لێكۆڵه‌ر
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان- چالاكه‌وانی سیاسی
خالید سڵێمان - نوسه‌ر و چالاكه‌وانی بواری ژینگه
فرمێسك حافز - هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ
كامه‌ران سوبحان - نوسه‌ر
سه‌یران نه‌خشین- چالاكه‌وانی مافی مرۆڤ
هیوا قادر- نوسه‌رو وه‌رگێڕ
چنور ساڵه‌ح- چالاكی بواری ته‌ندروستی
سه‌ردار محه‌مه‌د - نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس
رێژنه محه‌مه‌د- چالاكه‌وان
سالار مه‌حمود- چالاكه‌وانی سیاسی
چیا یاسین - چالاكه‌وان
ئاسۆ جه‌بار- نوسه‌ر و رۆشنبیر
كه‌ژاڵ نوری- نوسه‌رو چالاكه‌وان
ئارام حه‌مه ساڵح - چالاكه‌وان
ڤیان ماهی - ده‌رهێنه‌ر سینه‌مایی
شۆڕش ئه‌مین - چالاكه‌وان
شانۆ غه‌ریب - شانۆكار
زانكۆ ئه‌حمه‌د - رۆژنامه‌نوس
نازه‌نین ڕه‌شید- چالاكه‌وان
هیوا عومه‌ر - میدیاكارو چالاكه‌وانی مافی مرۆڤ
نیگار ئه‌بو به‌كر- هونه‌رمه‌ند
جیهاد حه‌مه كه‌ریم- نوسه‌ر چالاكه‌وان
فه‌ریده ڕه‌زایی - هه‌ڵسوراوی بواری مافه‌كانی ژن
جه‌لال هۆرێنی - رۆژنامه‌نوس- كه‌نه‌دا
شنۆ هیرانی- چالاكه‌وانی مافه‌كانی مرۆڤ
ئۆمێد قه‌ره‌داغی - نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ
په‌یام ئیبراهیم - میدیاكارو نوسه‌ری ئه‌ده‌بیاتی منداڵان
عه‌بدلره‌زاق شه‌ریف - نوسه‌رو رۆشنبیر
دنیا ئیسماعیل - شێوه‌كار
بڕوا به‌رزنجی - نوسه‌ر
دڵسۆز شه‌فیق زه‌نگه‌نه- ئه‌ندازیار
مه‌جید ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا- مامۆستای زانكۆ
شیرین حسێن- مامۆستای زانكۆ
حه‌سه‌ن جودی- نوسه‌ر
چرۆ عوسمان هه‌ورامی-
جه‌بار حه‌مه‌د - شانۆكار
نازه‌نین حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د
ئاسۆ گۆران - چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی
میهره‌بان عه‌لی - چالاكه‌وانی مافی مرۆڤ
فه‌رمان عه‌زیز عه‌بدلكه‌ریم - فه‌رمانبه‌ر
عیماد عه‌لی
به‌هار عه‌لی -چالاكه‌وان
نیاز سه‌عید- لێكۆڵه‌ر له‌بواری ئیسلامی سیاسی
سروه محه‌مه‌د
بابان جه‌عفه‌ر - چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی
ناز ناز محه‌مه‌د- چالاكه‌وان
ئازاد عوسمان- رۆژنامه‌نوس
ئاسۆ كه‌مال- نوسه‌رو چالاكه‌وانی سیاسی
نالیا ئیبراهیم
ئه‌بو كاروان - چالاكی سیاسی
ئاڵا هوشیار - سینه‌ماكار
فه‌رهاد جیهانمهه‌ن - مامۆستای زانكۆ - ستۆكهۆڵم
چرۆ سابیر- داكۆكیكار له‌مافه‌كانی مرۆڤ
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د چالاكه‌وانی مافه‌كانی مرۆڤ
گۆران بابا عه‌لی - نوسه‌ر
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر - توێژه‌ر
هیوا مو‌سا ڕه‌حیم- توێژه‌ر
حسێن له‌تیف - شاعیر و نوسه‌ر
حه‌كیم ره‌زا عه‌زیز- پێشمه‌رگه‌ی دێرین
كاوه بێسارانی - چالاكه‌وانی سیاسی
نامۆ خانه‌قینی
پێشڕه‌و نامۆ - چالاكه‌وان
كاژاو جه‌مال- میدیاكار
تاهیر ره‌حیم ساڵح -
هاوكار عیزه‌ت - رۆژنامه‌نوس
عه‌بدولقادر سه‌عید-نوسه‌ر
ئه‌حمه‌د عه‌زیز-
محه‌مه‌د حسێن
یاسین محه‌مه‌د
سۆران حسێن محه‌مه‌د - چالاكه‌وانی سیاسی
عه‌بدوڵا پۆڵا ره‌مه‌زان- پێشمه‌رگه‌ی دێرین
زریان محه‌مه‌د - رۆژنامه‌نوس
سیروان غه‌ریب - رۆژنامه‌نوس
فەرهاد سەنگاوی – پەرلەمانتاری پێشوو
مام فارس – چالاکی مەدەنی
ئەردەڵان عەبدوڵا – نوسەر
هیوا سەید سەلیم – نوسەر و چاودیری سیاسی
ئەنوەر حسێن بازگر – ڕۆژنامەنوس
محەمەد حسێن – ڕۆژنامەنوس
محەمەد مەحمود – ڕۆژنامەنوس
بابەکر دڕەیی – نوسەر
سالاری بازیان – نوسەر و سیاسی
ڕێزان شێخ دلێر – پەرلەمانتاری پێشووی عێراق
هیوا عوسمان – ڕۆژنامەنوس
410Salar Mahmud, Soran Ahmad and 408 others
339 comments
3 shares
Like
Comment
Share