تەندروستی و سەلامەتی عەبدوڵا ئۆجەلان لە دۆخێکی مەترسیداردایە

کوردستان 14/12/2022

میدیاکانی نزیک پەکەکە ئەم وتارەیان بلاوکردۆتەوەو دەڵین: تەندروستی و سەلامەتی عەبدوڵا ئۆجەلان لە دۆخێکی مەترسیداردایە...

دەقی وتارەکە:

ئاشکرایە کە کێشەکان تەنیا بە تێکۆشان چارەسەر دەکرێن و دۆخی ناڕوونیش بە تێکۆشان دەڕەوێتەوە، نابێت مرۆڤ بڵێت فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە گەمە دەکات و دەستەوەستان بێت، نابێت مرۆڤ بڵێت سی پی تی راگەیاندراو نادات و دەست بخاتە سەر دەست.
لە ئیمراڵی هێشتا دۆخەکە ناڕوونە. وەڵامی داواکاری پارێزەران نادرێتەوە بۆ ئەوەی بچنە ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بکەن. سەرباری چالاکی و بانگەوازەکانیش سی پی تی راگەیەندراوی نوێ نادات. تاکاتی نوسینی ئەم وتارەش دۆخەکە بەم جۆرەیە. ئەمەش ترس و نیگەرانییەکان لەبارەی سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆ زیاتر دەکات. دیارە ئەو تێکۆشانەی ئێستا هەیە بەس نییە بۆ ئەوەی چارەسەری بخوڵقێنێت.
لەوەها کاتێکدا دەبێت مرۆڤ ئاستی تێکۆشان بەهێزتر بکات، فرەرەنگ و فراوانیان بکات. لەبەر ئەوەی دۆخی نادیار تەنیا بە تێکۆشان هەڵدەگیرێت. هەر بۆیە جگە لە گەورەترکردنی تێکۆشان رێگەچارەیەکیتر بوونی نییە.
بێگومان ئێمە مافدارین کە لەبەرامبەر دۆخێکی بەم جۆرە نادیار و ناڕوون گومانمان لەلا دروست بێت. لەبەر ئەوەی رۆژێک سی پی تی لەبەر خۆیەوە دەیگوت “چوونە ئیمڕاڵی و یەک یەک دیداریان لەگەڵ ئەو کەسانەی لەوێن ئەنجامداوە”. هەرچەندە ئەو راگەیەندراوەمان بەپێ پێویست دانەنا و رەخنەشمان لێگرت، لەبەر ئەوەی هەواڵێک لەبارەی ئیمڕاڵییەوە بوو مایەی دڵخۆشی بوو. بەڵام راگەیەندراوی نوسینگەی یاسایی سەدە بە پێچەوانەی راگەیەندراوی سی پی تی، تووشی شۆک و تاسانی کردین. دواتریش هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە راگەیەندراویدا. ئەستەمە مرۆڤ کە لە بەرامبەر ئەو شتانەدا نەکەوێتە ناو دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەوە. سی پی تی کە رێکخراوی پەیوەندیدارە لەبەر ئەوەی راگەیەندراوی نوێ نادات ترس ونیگەرانییەکان زیاتر دەبن.
ئێستاش هێز و لایەنەکان دەڵێن، سی پی تی ئەرکێکی ئەوەندە زۆری نییە. لەبارەی ئیمراڵییەوە زۆر راپۆرتی بڵاوکردەوە، رەخنەی لە زۆر مامەڵەکردن گرت، بەڵام نەیتوانی هیچ یەک لەوانە جێبەجێ بکات. واتە گوایە رێکخراوێکی بێکاریگەرە! ئێمە نازانین کە ئایا دۆخەکە بەم جۆرەیە یان نا. بەڵام باش دەزانین سیستمی ئەوروپا بە گەمە و مشتومڕی بنەمایی پڕە. دیارە دۆخی ئیمڕاڵی لەناو ئەو گەمە ئاماژە بۆکراوانەدا جێی دەبێتەوە. رەنگە لەبەر ئەوەی بە درۆخراوەتەوە سی پی تی زویر بووبێت. بەڵام دۆخی ئیمڕالی و راستی رێبەر ئاپۆ بابەتێک نییە کە بە ناڕەزایەتی و گەمە هەڵبسەنگێنرێت. لەوێدا ئایندە و هەبوونی گەلێک، هەروەها دۆخی مرۆڤایەتی لە ئارادایە. لەبری ئەوەی زویر ببێت و ناڕەزایەتی نیشان بدات، دەبێت هەموو کەس پاڵپشتی لە چارەسەری بکات و رژد بێت لەوبارەوە.
بەڵام دۆخی کرداری بەم جۆرە ناکەوێتەبەرچاو. هەمووان خۆیان کەڕ و لاڵ کردووە. ئەوانەی دەبێت قسە بکەن یەک وشەش چییە نایڵێن. رەنگە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەبەر ئەوەی زۆر تەنگەتاو بووە لەهەوڵی گەمەیەکی نوێی شەڕی تایبەتدا بێت. خۆی لە خۆیدا رێگری کردن لە دیداری بنەماڵە و پارێزەران و رۆیشتنیان بۆ ئیمڕاڵی، ئەو نیگەرانیە زیاتر دەکات. باشە ئێمە ئەو دۆخە چۆن چارەسەر بکەین؟ بێگومان دەزگا پەیوەندیدارەکانی وەک سی پی تی لە بری ئەوەی بێدەنگی هەڵبژێرن، دەبێت راگەیەندراو بدەن و دۆخەکە بخەنە بەرچاو. بۆ ئەوەش ئێمە شەو و رۆژ تێکۆشان بەرزدەکەینەوە. رێگە چارەیەکی دیکە بۆ ئەم دۆخە بوونی نییە.
بەڵام ئەو تێکۆشانەی تائێستا ئەنجامدراوە لاوازەو بەپێی پێویست نییە. لەبری ئەوەی تێکۆشان گەورەتر بکرێت، دەبینرێت هەندێک لایەن تەنیا گفتوگۆ دەکەن. بێگومان ئەو گفتوگۆیانەشی دەکرێن تەنیا لە سەر بنەمای ئەو شرۆڤانەیە کە بە گوێرەی خۆیان دەیکەن. بۆ گەیشتن بە راستی شرۆڤە شتێکی گرنگە. بەڵام لەوە بترازێت راستیەکان دەشێوێنێت. ئێستا زۆر شرۆڤە لەبارەی ئیمڕاڵییەوە دەکرێن لەو چوارچێوەدان. پارێزەر و هەمووان باس لەوە دەکەن کە دۆخی سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆ لە مەترسییدایە. بەڵام شرۆڤەکاران لە شیکارییەکانیاندا زیادەڕۆیی دەکەن، بانگەشەی ئەوە دەکەن رێبەر ئاپۆ ‘لەبەر ئەوەی شەڕمەزاریان بکات وەک چالاکییەک’ دیداری لەگەڵ سی پی تی ئەنجام نەداوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆخێک کە ئەو بانگەشەیە پشتڕاست بکاتەوە بوونی نییە. وتەیەک هەیە دەڵێت، ‘کەڕ نابیستێت لەبەر خۆیەوە قسە دەکات’. دۆخێکی بەم جۆرە لەئارادایە.
بەڵێ لە تورکیا هەستیارترین قۆناغی مێژووی کۆمار لەئارادایە. دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر پاشەکشێ دەکات و بەرەو هەڵوەشانەوەیە. بەڵام دیکتاتۆری ئەردۆغان- باخچەلی نایەوێت دەستبەرداری دەسەڵات بێت. بۆ ئەوەش بە هەموو شێوەیەک گەمەی شەڕی تایبەت و فرت و فێڵ بەکاردەهێنێت. زیاتر دەیەوێت لەبارەی ئیمڕاڵییەوە گەمە و فرت و فێڵ ئەنجامبدات. کورد، بزوتنەوەی ئازادی و وەک گەل باش لەو راستییە تێگەیشتوون، دەیبینن. هەربۆیە بۆ ئەوەی نەکەونە داوی گەمەکانی شەڕی تایبەت دەبێت زیاتر بە وریاییەوە مامەڵە بکەن. ئەو قسانەی لەئێستا بەدواوە دەکرێن، ئەو هەڵسوکەوتەی نیشان دەدرێت دەبێت بەم جۆرە بێت.
بەڵام دۆخی ئێستا لەوە جیایە. سەرەتای گەمەی شەڕی تایبەتیش بێت، بەلەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستای ئیمڕالی رەوشێکی ناڕوون هەیە. ئەمەش بەو واتایە دێت کە مەترسییەکی زۆر جددی لەسەر سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆ هەیە. خۆی لە خۆیدا ٢١ مانگە هیچ هەواڵێک لە رێبەر ئاپۆ و زیندانیانی تری ئیمڕاڵی نازانرێت. یاساکانی دەوڵەتی تورکیش کاریان پێناکرێت، پارێزەران و بنەماڵەش ناتوانن لە ئیمراڵی دیدار ئەنجام بدەن. لە وەها دۆخێکدا راگەیەندراوی سی پی تی و نوسینگەی یاسایی سەدە ناتەبا و دژبەیەکن، دۆخەکەیان زیاتر ناڕوون و لێڵ کردووە. ئەمەش دەریدەخات کە بە هەموو جۆرێک مەترسی لەئارادایە.
ب.ل

سەرچاوە: رۆژ نیوز