نوێترین کتێبی مەلا بەختیار

کوردستان 16/11/2022

نوێترین کتێبی سیاسەتمەدار و رۆشنگەر، مەلا بەختیار، بەناونیشانی (کاتژمێری روداوەکان-هەڵویست و هەڵسەنگاندن) بڵاوکرایەوە.

ئەم کتێبە پێکدێت لە وتار، و موحازەرەی سیاسی و خولی پەروەردەیی، وتاری کۆڕ و فێستیڤاڵ و بۆنەکان، دیداری سیاسی و دیپلۆماسی، دیداری روناکبیری، کۆمەڵایەتی و رێکخراوەیی، گفتوگۆ و دیداری تەلەڤزیۆنی، کتێب خوێنندەوە. کە لەم چەند ساڵەی رابردودا ئەنجامی داون.

کتێبەکە تەواوی ئەو روداو و پێشهات و گۆڕانکاریانەی لەخۆ گرتوە کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا بە تایبەتی (2022) لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان و عێراق و جیهان و ناوچەکە رویانداوەو مەلا بەختیار شرۆڤە و قسەی لەسەر کردون و تێیدا راستیەکانی خستۆتەڕوو.

ئەم کتێبە لە 410 لاپەرەی قەبارە مامناوەند پێکدێت و لەلایەن چاپخانەی ئارۆ چاپکراوە....