​ بەداخەوە بۆ زانکۆی هەڵەبجە!!

کوردستان 25/10/2022

 

ئازاد عەلی


بریاربووە لە زانکۆی هەڵەبجە لە کۆرسی (پێگەیاندنی ژنانی سەرکردە) دا، سیمنار سازبکرێ. قوتابیە قورمیش کراوەکانی یەکگرتوی زانکۆی هەڵەبجە، بە نەخشەیەکی ئەنارشستی، سیمینارەکەیان تێكداوە.
یەکەم: بەداخەوەین بۆ زانکۆی هەڵەبجە.. بەتایبەتی خانمێك سەرۆکی زانکۆکەیە. قەت نەدەبوو، لەناو زانکۆیەکدا کە ناوی هەڵەبجەیە و شارەکە ئەنجن ئەنجن کراوە، لەم شارەدا تاوانی وای ئەنارشستی سەربگرێ.
دوەم: ئەم نەخشەیە، کوت و مت دەیسەلمێنێ، نەوەیەکی گۆشکراوی فاشیستی، بەناوی ئیسلامەوە بەرێوەیە و دور نییە لە دەهەی ئایندەدا، هەڵەبجە و شوێنانی تر نەکەنەوە گۆمی خوێنی بەناهەق رژاوی ئەنارشستییەوە.
سێیەم: ئەو قوتابیانە، سەدان مزگەوتیان بەدەستەوەیە. ملیۆنەها دۆلار بۆ خۆیان و حیزبەکەیان هەیە. سەدان زانای ئایینی و سەرکردەی سیاسیان هەیە کە لە هەموو کوردستاندا بارەگایان هەیە.. ئەمانە بەم هەموو توانا مادی و مەزهەبیەوە، بۆچی لە سیمینارێك دەترسن؟ وەڵامەکەی ڕۆشنە.. ئەویش ئەوەیە کە تێکڕا هێزە ئیسلامگەرەکان لە پێشکەوتنی ژنان دەترسن و دەزانن، ژنی سەرکردەی کارامە پێ بگات.. سیاسەتی ئیرهابی حیجاب و چەواشەکاری لەناو ژناندا، لاواز دەبێ.
چوارەم: هێزە ئیسلامگەرەکان، بەرنامەیان بۆ پاشەڕۆژ هەیە. لەلایەکەوە پەیتا پەیتا فێستیڤاڵی حیجاب سەپاندن لەسەر کچانی هەرزەکار. لەلایەکی تریشەوە، شەوان کۆڵانەکان و ماڵانیان کردۆتە حوجرەی پەروەردەی ئیسلامی لەناو مناڵان.. ئەمە ستراتیژی نوێیانە و نایانەوێ هیچ کەسێك و زانکۆیەك و رێكخراوێك بەرنامەکەیان لێ تێك بدات.
لێرەوە.. بانگەوازێك بۆ مێژوو بڵاودەکەینەوە کەوا:
هێزە بەناو مەدەنیەکان.. حکومەتی کوردستان.. رێکخراوە دیموکراتیەکان، دەستمان دامێنتان فریا بکەوون.. ئەو بەرنامەیەی ئیسلامگەرەکان مەترسیدارە.. بەدڵنیایەوە، بۆیان بچێتەسەر، بەڕە لەژێر پێی هێزە بەناو دیموکراتیەکان ڕادەکێشن. کاتێك کاریان لەکار ترازان.. خۆتان دەبێ بزانن دەوروبەرمان یارمەتی دەریان ئەبێ.. کوردستانیش وەکو ئێران و ئەفغانستان لێبکەن. یان ناوچەیەکی وا لێبکەن. دوایی نەڵێن: کەس پێی نەوتین!!

والسلام على من اتبع الهدى