گفتوگۆیەکی پڕ زانیاری دەربارەی گەندەڵی
له درێژه‌ى زنجیره كۆڕه‌كانى پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمینیزمی ڕۆشنگەری سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاو‌دێر، كۆڕی (ئامرازە دادوەرییەكانی بنەبڕكردنی گەندەڵی لە دەوڵەتی دەستوریدا) بۆ (د.ئەبوبەكر سدیق) شرۆڤەكار و مامۆستای زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی شەممە (22/10/2022) كاتژمێر (3:30)ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاو‌دێر پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمینیزمی ڕۆشنگەری سەر بە تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاو‌دێر، چل و هەشتەمین دیالۆگی سەكۆی جیاواز بەناونیشانی (ئامرازە دادوەرییەكانی بنەبڕكردنی گەندەڵی لە دەوڵەتی دەستوریدا)
بۆ (د.ئەبوبەكر سدیق) شرۆڤەكار و مامۆستای زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تادا نوسه‌ر باسى له ته‌وه‌ره‌كانى كؤرِةكة كرد، كه سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وانیش (ده‌وڵه‌تى ده‌ستوورى، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و گه‌نده‌ڵییه)، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد ده‌وڵه‌تى ده‌ستوورى ده‌بێت شتێكمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێ كه پێى ده‌وترێت سه‌روه‌رى یاسا، ئه‌وانه‌ى له ناو سیاسه‌تدا كار ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌تى ده‌ستوورى به ده‌وڵه‌تى دیموكراسى پیاده ده‌كه‌ن.
كاتێكیش هاته سه‌ر باسى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى وتى: ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى زامنى هه‌موو چاودێریكردنێكى هه‌یه، پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت له ڕووى ده‌سه‌ڵات و كاركردنه‌وه، نابێت هیچ هێزێك كارى تێ بكات، له هه‌مان كاتیش‌دا نابێت هیچ ئینتمایه‌كى بۆ هیچ حزبێكى سایسى و گروپ و ده‌سته‌یه‌ك هه‌بێت و نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی هیچ هێزێكى سیاسى و سه‌ربازى.
دواتری به وردى ره‌گه‌زه‌كانى دادوه‌رى رونكردنه‌وه، كه پێویسته چه‌ند ره‌گه‌زێك له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریدا بوونیان هه‌بێت، ئه‌وانیش بریتین له: (بێلایه‌نى، پسپۆرى له بواره‌كه‌ى خۆیدا، هه‌روه‌ها بوونى ده‌سه‌ڵاتێك بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى كاره‌كانیان).
له به‌شى سێیه‌مى كۆڕةكه‌یدا باسى له جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى كرد و گه‌نده‌ڵى بۆ سێ جۆر ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وانیش: (گه‌نده‌ڵى سیاسى، گه‌نده‌ڵى كارگێڕى و گه‌نده‌ڵى دارایى)ن. له گه‌نده‌ڵى سیسایدا چه‌ندین نمونه‌ى هێنایه‌وه، كه ئه‌و جۆره گه‌نده‌ڵییه بریتییه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، كه ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵى سیاسى به‌رهه‌م ده‌هێنێ، چونكه له ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگداندا ده‌سه‌ڵات كةوتؤتة ده‌ست، نه‌ك به‌ته‌نها گه‌نده‌ڵى سیاسى، گه‌نده‌ڵییه‌كانى تریشى به‌دواوه دێت.
له گه‌نده‌ڵى كارگێریشدا، نمونى زیندووى بۆ ئاماده‌بوان هێنایه‌وه، كاتێك گه‌نده‌ڵى كارگێڕیى درووست ده‌بێت، ده‌سه‌ڵات فه‌رمان ده‌كات موڵكى ده‌وڵه‌ت به نایاسیى به‌سه‌ر چه‌ند كه‌س و گروپێكدا دابه‌ش ده‌كات، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شایانى ئه‌وه نین و كه‌سانى تر پێویسته پادداشت بكرێنه‌وه و شایانى ئه‌وه‌ن، به‌ڵام فه‌رامۆش ده‌كرێن.
له كۆتا جۆرى گه‌نده‌ڵیشدا وتى: گه‌نده‌ڵى دارایى یه‌كێكه له‌و لێكه‌وته سلبیانه‌ى كه ڕه‌گه‌كانى داده‌كوتێت له ئه‌نجامى گه‌نده‌ڵى سياسى و كارگێڕى و كۆمه‌لَ سه‌ره‌و ژوور ده‌كات و وڵات به‌ره‌و وێرانى ده‌بات.
دواتریش چه‌ندین خاڵى خسته‌ڕوو بۆ رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و درووستكردنى هێزى فشار بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵى بنبڕیش نه‌كرێت هه‌وڵى كه‌م كردنه‌وه‌ى بدرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش بتوانن كاره‌كانى خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
وه‌ك سه‌رجه‌م كۆڕه‌كانى دیكه‌ى تۆڕى ناوه‌ندى رۆشنگه‌ریى چاو‌دێر، كه ئه‌مه (79) حه‌فتاو نۆیه‌مین كۆڕ بوو له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌نجامدرا، كه كۆڕى یه‌كه‌م له رۆژى 26/12/2020 بۆ نووسەر و شاعیر (هەڤاڵ کوێستانی) به ناونیشانى (ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو) به‌ڕێوه‌چوو، ئاماده‌بوان چه‌ندین سه‌رنج و پرسیارى خۆیان ئاراسته‌ى (د.ئەبوبەكر سدیق) كرد و ئه‌ویش وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیار و سه‌رنجه‌كانى دایه‌وه.