بێدەنگی بێ هەڵوێستیە؛ سلێمانی لەگێژاوی بەڕێوەبردندا

کوردستان 04/10/2022

  

        کاوسێن بابەکر                                                                                             
نوسین بەگشتی بۆدەربڕینی هەڵوێستە بەرانبەر بەڕوداوەکان،بەتایبەت ئەو کارو روداوانەی کەریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیان وگوزەران و ئایندەی ئەم گەل وخاکەهەیە،واتا کارەکانی دەستەڵاتی سیاسی وحکومەتی هەرێم.زۆر دەنوسرێ لەسایتەکان،بەکتیب ونامیلکە،کەپڕن لە پێشنیارو پڕۆژەی باش بۆ بەرچاوی بەرپرسان،کە پڕن لە سەرزەنشت،سەرکۆنە،ڕەخنەی بەجێ،بەڵام ناخوێنرێنەوەو ئەگەر بشخوێنرینەوە گوێیان لێناگیرێ،ئەوەش وادەکات نوسەر خاوبێتەوەو بێ ئومێد ببێ لەو نوسینانەی،بەڵام کە بەدیوێکی تردا هەڵیدەسەنگێنی نوسین ئەرکێکی  ئەخلاقی و پێشەیی ونیشتمانیشە،بۆیە با بێدەنگ نەبین کاتێک گەلەکەمان بەبەر چاومانەوە ئازار دەچێژێ ولەژێانێکی کولەمەرگیدا بەدەست دەستەڵاتداران وحکومەتی نەزان ونابەرپرسەوە هاواریەتی وکەسیش گویی لێناگرێ!
ئێستا قسەی زۆر لەسەر سلێمانیە،کەبەدەست کۆمەڵێک کێشەی چارەنوسسازەوە گیرۆدەیە،لەسەرویانەوە گەندەڵی وخراپ بەڕێوەبردن،باچاوێک لەژمارەکان بکەین کە لەلایەن چاودێران وئەندام پەرلەمانە بەڕێزەکانەوە لەسایت و تی ڤیەکانەوە هاواریانە؛سلیمانی پشتگوێخراوە،ئیدارەیەکی زۆر خراپ دەدرێ،لەدابەشکردنی داهاتدا پاشاگەردانی هەیەو حکومەت وسەرۆکەکەی وجێگرەکەی،وەک دووئیدارەیی رەفتار دەکەن،سەیرکەن،٤٧% داهاتی نەوت بۆهەولێرو دهۆکەو٤٣%بۆ سلێمانی وهەلەبجەوگەرمیان وڕاپەڕینە! بەپێی چ ئەژماروپێدراوێک کەس نازانێ،سەیر ئەوەیە کاک قوباد دانی پێداناو ڕەخنەشی لێگرد کەچی ئەوە چەند ساڵە هیچ پێداچوونەوەیەکیان بۆ نەکردووە!داهاتی ناوخۆ دابەشکراوە!واتا سنوری زۆنی سەوز داهاتی ناوخۆی بۆ خۆی خەرج بکات کەم بێ یان زۆر حکومەتی ناوەند لێی بەر پرس نیە!هەولێرو دهۆکیش بۆخۆی!لەکاتێکدا داهاتی ئیبڕاهیم خەلیل بەتەنها دووهەندی سەرجەم دەروازەکانە،لەکاتێکدا سێ لەسەر چواری بازرگانان لەهەولێر ودهۆکن،بۆیە سەیر نیە کە لەسلێمانی، ٨٧٣پڕۆژە وەستاون،٩٨١بازرگان مایە پوج بوون،مانگانە سلیمانی بۆ مووچە ٩٩٧ ملیارو بۆ نەسریە ئەگەر بدرێ ٤٠ملیار پێویستە واتا سەرجەم ١٣٠ ملیار دینار،کورتهێنان لەسلێمانی ساڵانە ٣٠٠ملیار دینارە!
چەندین پڕۆژەی گرنگ وژیانی بەنیوە ناچڵی بەجێهێڵڕاون زوو زووش بەڵێن دەدرێ ولەسەر کاغەز پارە تەرخان دەکرێ وکەچی پارەنیە بۆیان خەرج بکرێ!جادەی ڕانیە دوکان،پڕۆژەی ئاوی دەربەندی رانیە،نەخۆشخانەی ٤٠ قەڕەوێڵەیی رانیە،ئاوی چەمچەماڵ،ئاوو تونێلی دەربەندی خان،جادەی کەلار دەربەندیخان،بەنداوەکان...هتد ناچار پەنا بۆهەڵەی گەورەتر دەبرێ کەبردنی پارەی خەڵکە لەبانکەکان یان خەرجکردنی پارەی مانگی داهاتوی مووچەیە! کە ئەوەش نەک چارەسەر نیە بەڵکو پینەکردنێکە کە وەک بۆمب لەدواتردا بەروی خۆیاندا دەتەقێتەوە!
هەڵەو گەندەڵیە ئاشکراو بێڕەزاکان؛
نزیکەی بایی ٤٧٠ ملیاردینار چەکی بانکی پڕۆژەکان سپیکراوەتەوە واتا بۆ خاوەن چەک خەرج نەکراوە لەبەر ئەوەی بەبڕیار ڕاگیراوە لەبەر کەمی یان نەبوونی نەختینە لەبانکەکاندا،کابرا بە دەڵالی بەرپرسێکی گەورەی حزبی یان حکومی فرۆشتۆتەوە بە چواریەک وسێیەکە قیمەت بۆ نمونە یەک ملیۆن دۆلار چەک بە سێسەدهەزار دینار فرۆ شاوە!٦٥٠٠٠ پارچەزەوی کەبایی نزیکەی یەک ملیارد دینارە دابەشکراوەو فرۆشاوە بێ هیچ یاساو ڕێسایەک!
کاک قوباد جێگری سەرۆکی حکومەت وبەرپرسی یەکەم لەسنوری سلێمانی ودەوروبەری،بڕیاری چاکسازی ولێپرسینەوەیدا،کۆمەڵێک فەرمانبەری داوەتە دادگا،بەڵام هەموان دەزانن ئەو گەندەڵی وسەرەڕۆییانەی لەوکەیسانەداکراون بەکەسی دەستەڵاتداری گەورە نەبێ ناکرێ،واتا کلکی مار چارەسەر نییە دەبێ سەری مارەکان پانکرێنەوە!با لەبیریشمان نەچێ سەرکەوتن وشکەستی حکومەت بەندە بە ڕادەی ڕازیبوونی دانیشتوان وپێراگەیشتن بەژیان وگوزەرانی ئەوان،ئەوەش لەم سنورە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لێی بەر پرسە بەپلەی یەکەم ولەنێویەکێتیشدا کاک قوبادو ستافەکەی لەحکومەتدا.