فێمێنیزم و نه‌یاره‌كانی
ئاوه‌ڕدانه‌وه‌یه‌ك له فێمێنزمی ئیسلامی
نەوا كمال
فێمێنیزم
بریتیه له كۆمه‌ڵێك په‌ره‌سه‌ندنی هزری و فه‌له‌سه‌فی، هه‌وڵده‌دات بۆ تیگه‌یشتن
له ریشه و هۆكاری جیاكاری نێوان ژن و پیاو، به ئامانجی باشتركردنی ره‌وشی ژن و
ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا.
فێمێنزم به ته‌نها تیۆره و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی هزری نییه
به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كنه‌ی داتا و ئاماره‌كانی پێشیلكاریه‌كانی مافی ژن و ره‌وشی
ژن ده‌كات له جیهاندا. فێمینزم خه‌باتی راسته‌قینه‌ی زه‌ینی و پراكتیكی ژنه بۆ
ده‌سه‌به‌ركردنی ماف و ئازادی و یه‌كسانی ژن و پیاو.
فێمینزم به‌رخودانه و میتۆدی به‌رگری په‌یڕه‌و ده‌كات،
له‌رووی تیۆریه‌وه ژن پڕچه‌ك ده‌كات به زانیاری و مه‌عریفه و هۆشیارن ده‌كاته‌وه
به‌رانبه‌ر به مافه‌كانیان، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دایه هۆشیاری ژن خاڵی به‌رگریكردنی
ژنه له‌و هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌ی كه ده‌كرێت، هۆشیاری ژن شاڕێگه‌ی به‌شداری سیاسی
و كۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیری ژنه له دونیای هاوچه‌رخدا.
فێمێنزمی ئیسلامی:
به بڕوای دكتۆر ئومه‌یمه ئه‌بوبه‌كر مامۆستای ئه‌ده‌بی
ئینگللیزی له زانكۆی قاهره، فێمێنزمی ئیسلامی پرۆژه‌یه‌كی هزری توێژینه‌وه‌یییه
به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری و پێگه‌ی مرۆڤانی بۆ ژن هه‌وڵده‌دات،
له ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئیسلام و ئیلهام وه‌رگرتن له قورئان و
سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر و وه‌رگرتنی به‌ها باڵاكان لێیانه‌وه.
به بڕوای توێژ‌ره‌كان چه‌ندین هۆكار هه‌ن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی
فێمینزمی ئیسلامی وه‌ك سه‌روه‌ربوونی سیسته‌می باوكسالاری و كه‌مكردنه‌وه و
سنورداركردنی رۆڵی ژن له كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ره‌ها چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن به‌ناوی ئاینه‌وه
كه خودی ئاینه‌كه ئه‌وه‌ی نه‌ویستووه.
به بڕوای دكتۆر هند شه‌لقانی له‌به‌رئه‌وه‌ی ژن له
كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كاندا نیگه‌رانه له ئازادی و شوناسی خۆی به تایبه‌ت له و
گووتاره توندڕه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی ژن هه‌یه بۆیه بوونی فێمینستی ئیسلامی گرنگ و
پڕ بایه‌خه.
به بڕوای دكتۆره ئامانی عه‌بدولره‌حمان فێمینزمی
ئیسلامی له‌سه‌ر دوو ئاست كار ده‌كات ، یه‌كه‌م راڤه‌كردنی تێكسته پیرۆزه‌كانی
ئیسلامه به دیدێكی پیاوانه نا و دژ به ژن نا، دووه‌م ره‌خنه‌گرتنی ئه‌و توراسه‌یه
لایه‌نداری ده‌كات و دژ به‌ژن دێته گۆ.
هیڕش بۆسه‌ر فێمێنیزمی رۆشنگه‌ری بۆ؟
گه‌ر بڕیار بێت دونیای ئیسلامی له‌رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی
ژنان و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی بواری ژنان، له‌رێگه‌ی ئه‌و ژنا ئازا و بویڕانه‌ی دونیای
ئیسلامی كه خۆیان په‌یڕه‌وكاری ئاینی پیرۆزی ئیسلامن و فێمێنیتیشن له هه‌مان
كاتدا... كاركردن بۆ ژن و فێمێنیزم شه‌رم و عه‌یبه و له‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت
بۆ ده‌كرێت فێمێنزمێكی كوردیانه و هه‌بوونی فێمێنیزمێكی كوردی حه‌رام بێت و تانه
و ته‌شه‌ری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ربێت، كه نوێنه‌رانی ئه‌و بواره چه‌ندینجار ئه‌وه‌یان
دووپاتكردۆته‌وه كه ئه‌وان دژی ئاین نین و ته‌نها و ته‌نها بۆ مافه ره‌واكانی ژن تیده‌كۆشن.
یان ئه‌وه‌تا ته‌واوی ئه‌و ژنه هزرمه‌ند و مامۆستای
زانكۆ و بیریاره‌ی ژن كه ئیسلامن به‌هه‌ڵه‌دا چوون یا ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه
ده‌گوزره‌ێ كۆمه‌ڵێك ده‌روون نه‌خۆش و بیرته‌سك و كۆنه‌په‌رستن كه چاوییان به‌ژندا
هه‌ڵنایه‌ت.