بۆچونی عەلی باپیر لەسەر سێ بابەت
سێ مه‌سه‌له‌ی هه‌نووكه‌یی‌و چه‌ند سه‌رنجێك
به‌ڕێزان!
له‌ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌بوون، به‌پێویستم زانی به‌كورتیی سه‌روقسه‌یان له‌باره‌وه بكه‌م، بۆ به‌رچاوڕوونیی هه‌موولایه‌ك به‌گشتیی‌و به‌رپرس‌و كاربه‌ده‌ستان به‌تایبه‌ت:
یه‌ك: پڕۆژه یاسای توندوتیژیی خێزانیی:
بێگومان هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ولادان‌و تاوان، له‌بواری خێزانییدا له‌سۆنگه‌ی نه‌شاره‌زایی له ئیسلام‌و لادان له‌حوكم‌و ڕێنماییه‌كانیه‌وه، زۆرن‌و ڕوو له‌ته‌شه‌نه كردنیشن، دایك‌و باب‌و ڕۆڵه (كوڕ‌و كچ)، ژن‌و مێرد، خزم‌و خزم...
بەڵام بە دڵنیایی چارەسەری کێشەو گرفتەکانی خێزان، بەوە ناکرێ (وه‌ك له پڕۆژه یاسایه‌كه‌دا بووه) کە ژن لە مێردی هان بدرێ‌و، منداڵ (کوڕ‌و کچ) بە گژ باب‌و دایکیاندا بکرێن‌و، دراوسێ لەسەر دراوسێ بکرێتە سیخوڕ‌و هەواڵدەری نهێنیی (مخبر سرِّی)! بەڵکو ئەوانە زیاتر شیرازەی خێزان دەپچڕێنن‌و دەردەکە گرانتر دەکەن‌و، خەڵکی وڵاتانی دیکەش، بەرهەمی باشیان لەو بیرۆکەو هەنگاوانە نەچنیوەتەوە!
به‌ڵكو چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی خێزان، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ قوڕئان‌و سوننه‌ت‌و، كردنه‌وه‌یانه به‌پێوه‌رو ته‌رازوو و، په‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ی تاك تاكی كۆمه‌ڵگایه‌كه‌مان به ژن‌و مێرد‌و منداڵه‌وه، له‌سه‌ر حوكم‌و حیكمه‌ت‌و ئه‌ده‌ب‌و ڕه‌وشته به‌رزه‌كان، نه‌ك لاساییكردنه‌وه‌ی كوێرانه‌ی بێگانه‌و، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له شه‌ریعه‌تی دادگه‌رانه‌ی خوا، كه لایه‌نگیریی ته‌نیا به‌لای هه‌قدایه، دوور له‌خوێندنه‌وه‌ی میزاجییانه‌ی هه‌ڵقوڵاوی سروشت‌و ڕه‌گه‌زو غه‌ریزه، خواش ڕه‌گه‌زی نیه‌و، خاوه‌نی سه‌رجه‌م دروستكراو و تێكڕای مرۆڤه نێر‌و مێیه‌كانه‌و، بۆ وی هه‌موویان یه‌كسانن‌و، پێوه‌ری به‌رزیی‌و نزمییشیان ته‌قوایه: (...إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ...) الحجرات -13-.
ده‌ستخۆشییش له سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌م، كه له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كده‌نگ بوون، ڕێ به‌هیچ یاسایه‌كی ناكۆك له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تدا نه‌ده‌ن‌و، هیوادارم ئاماده‌كه‌ران‌و ئیمزاكه‌رانی پڕۆژه یاسایه‌كه‌ش، په‌ندێكی باشیان له‌وه وه‌رگرتبێ.
دوو: كوژرانی كچه كورد ژینا ئه‌مینیی:
1- به‌دڵنیایی كوژرانی ئه‌و كچه كورده، به‌هه‌ر بیانوو و پاساوێكه‌وه بووبێ، سته‌م‌و تاوانه‌و له‌كه‌و عه‌یبه‌یه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته (ئێران)، چونكه هه‌رچه‌نده پۆشته‌یی ئافره‌ت‌و سه‌ر دا‌پۆشینی فه‌ڕزه‌و، سه‌ر دانه‌پۆشین‌و پرچ‌و قژ به‌ده‌ره‌وه‌بوونی حه‌ڕامه، به‌ڵام له شه‌ریعه‌تدا هیچ سزایه‌كی دیارییكراوی دنیایی وه‌ك ئازاردانیشی نیه، چ جای كوشتن!
2- ئه‌وه‌ی له‌ئێران گوزه‌را له‌خۆپێشاندان‌و...هتد، هۆكاره‌كه‌ی له‌وه قووڵتره‌و، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا ده‌سته چیله‌و بیانوویه‌ك بوو، ئێمه‌ش وێڕای له‌گه‌ڵ مه‌زڵوومدابوون، پێویسته ورد‌و قووڵ‌و فراوانیش هه‌موو ڕه‌هه‌ندو لایه‌نه‌كانی ڕووداوه‌كان ببینین.
3- وێڕای به مه‌زڵووم دانانی ئه‌و كچه كورده، ده‌بێ سه‌رجه‌م كچه كوردانی دیكه‌ش به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه، به مه‌زڵووم بزانین كه بۆكاری خراپ‌و به‌دڕه‌وشتیی به‌پاره‌ی حه‌ڕام‌و دزراوی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌نده‌ڵ‌و پۆخه‌ڵ، له‌ملاولاڕا ده‌هێنرێن‌و، له‌هه‌رێمدا شیرازه‌ی خێزان‌و ڕه‌وشتی گه‌نجه‌كانیان پێ تێك ده‌درێ!
4- ئه‌وانه‌ش كه به‌بیانووی به‌رگریی كردن له‌و كچه كورده، به‌رانبه‌ر به ئیسلام‌و ئه‌ده‌ب‌و ڕه‌وشتی به‌رزو، پۆشاك‌و سه‌رپۆشی شه‌رعییانه‌و، حه‌یاو شه‌رم، ده‌ڕشێنه‌وه‌و، بوغزوكینه ده‌خه‌نه‌ڕوو، پێویسته وه‌ك خۆیان بناسرێن‌و، گه‌نجه‌كانمان له‌وه ژیرتر بن بكه‌ونه ژێر كاریگه‌رییان‌و، به ده‌هۆڵ‌و زوڕنای وان هه‌ڵپه‌ڕن!
سێ: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و ڕێگریی كردنی له‌قوڕئان فێركردنی بێ مۆڵه‌ت:
له‌حاڵێكدا كه له هه‌رێمه‌كه‌ماندا به‌رده‌وام كار ده‌كرێ له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س‌و نێوه‌نده‌وه به‌ئاشكراو په‌نهان، بۆ بنكۆڵكردنی ئیمان‌و عه‌قیده‌و دینداریی‌و ڕه‌وشت‌و خێزان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و هه‌ندێ له دام‌و ده‌زگا فه‌ڕمییه‌كانی هه‌رێم، سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی‌و پێزانینیان هه‌بێ، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌و دڵسۆزانه‌و به‌هاوكاریی خێرخوازان، كارده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تی دین‌و ژینی كۆمه‌ڵگاكه‌یان‌و، له‌قوڕئان‌و سوننه‌ت شاره‌زاكردنی گه‌نجان‌و په‌روه‌رده‌كردنیان، ده‌یانه‌وێ كۆسپ‌و په‌رچ بخه‌نه ڕێیان‌و، بیانووی جۆراوجۆری ڕێ لێگرتنیان پێ بگرن!
بێگومانیش ئه‌م نووسینه‌م دوای ئاگادارییمه له‌نووسراوه‌كه‌ی (وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف) بۆ (وه‌زاره‌تی نێوخۆ)و، ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی دواییشیان، كه جۆرێك له دژیه‌كیی (تناقض)یان له‌نێواندا هه‌یه، هیواداریشم به‌رپرس‌و دام‌و ده‌زگایه‌كانی هه‌رێم، واز له‌و جۆره حوكمڕانیی‌و سیاسه‌تكردنه‌یان بێنن‌و، دڵنیابن كه به‌وجۆره به‌رده‌وام بوونیان نیشانه‌ی به‌رپرسیاری زیاتریان ده‌كه‌وێته سه‌رو، بۆ دنیا‌و دواڕۆژیان زیانی گه‌وره ده‌كه‌ن‌و، خه‌ڵكیش كاغه‌زی سپیی ده‌خوێننه‌وه‌و، هه‌وڵدان بۆ چه‌واشه‌كردنیان بێ سووده.
هەڵبەتە ئەگەر بە بەڵگەش بسەلمێنرێ کە کەسێک‌و لایەک لە ژێر پەردەی ئیسلام‌و قوڕئان‌و خەڵک شارەزاکردندا، کاری بەدو خراپی کردوەو دەکات، پێویستە سزای پر بەپێست بدرێ، بەڵام بەو بیانووە تەشقەڵە بە خەڵکی دیکە نەکرێ‌و، پێشینان گوتەنی: (مەڕ بە پێی خۆی‌و بزن بە پێی خۆی)!
عه‌لی باپـیـر