شین بۆ ژینا ئه‌مینی مه‌گێڕن ,ده‌ستی پۆلیسه‌كانی ئه‌خلاق له زیندووه‌كان كورتكه‌نه‌وه
حاشاهه‌ڵنه‌گره , ڕووداوی جوانه‌مه‌رگكردنی كچۆڵه بیست و دووساڵانه‌كه‌ی سه‌قز , به‌رییه‌كه‌وتنی هێزێكه كه خۆی به مه‌رجه‌عی دینیی و پێوه‌ری ئه‌خلاقیبوون ده‌زانێ و هه‌ركه‌سیش ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه مفسد في الأرض و بێئه‌خلاقه .
جگه له نوخبه‌یه‌كی ڕۆشنفیكر و زانای ڕه‌سه‌نی دێرین و فۆرمه ئاینییه عیرفانییه‌كه ,ئیتر ئه‌مه ستراتجی سه‌رجه‌م هێزه ئیسلامییه سیاسی و سه‌له‌فییه‌كانه .
هێزی سه‌له‌فی به‌ڵگه‌ی ناوێ كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه به كافر و به‌دڕه‌وشت و لاده‌ر له‌دینی خوا ئه‌زانن , هێزه جیهادییه چه‌كداره‌كان ,حه‌ڵاڵبوونی خوێن و ماڵی كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلیی چه‌كی داوه‌ته ده‌ستیان.
له‌وان ترسناكتر هێزه ئیسلامییه به‌ناو میانه‌ڕه‌وه‌كانن , ئه‌مانه هه‌روه‌كو حیزبه‌كانی تر ئیفلاسیان كردووه و خاوه‌نی هیچ پرۆژه‌یه‌كی سیاسی نین(كه حیزبی سیاسی خۆی ئه‌ركی ئه‌وه‌یه) كه چی وه‌ك چۆن ئه‌وانیتر به فێڵی ئیدیعای نه‌ته‌وه‌یی و مێژووی خه‌بات و خوێنی شه‌هیدان ,درێژه به ته‌مه‌نیان ده‌ده‌ن ,ئه‌م هێزه ئیسلامییانه‌ش خۆیان ده‌كه‌نه نوێنه‌ری ئه‌خلاق و ئیمان و خه‌ڵكی به‌وه ده‌ترسێنن ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن دین و ئه‌خلاق نامێنێ و زۆر بێشه‌رمانه و نائه‌خلاقییانه ڕسته‌گه‌لێكی له چه‌شنی :(ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ئه‌و تۆزه ئه‌خلاقه‌ش نامێنی ..) ده‌ده‌ن به‌گوێمانا .زۆر ئاساییه حیزب هه‌بێت كه به‌دیدێكی ئیسلامی سیاسه‌ت بكات , به‌ڵام زۆر نه‌شازه و نا ئه‌خلاقییه حیزبێك بڵێت : من پارێزه‌ری ئه‌خلاقتانم !. ئه‌و حیزبانه , كاتێك باش ده‌زانن جه‌ماوه‌ریان چیتر به‌وه ناخه‌ڵه‌تێ كه ئه‌وان پیاوی دژایه‌تی سته‌مكاری بن , ئاراسته‌یه‌كی ترسناك ده‌گرنه به‌ر , به‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بكه‌نه خاوه‌نی پرۆژه‌ی ئه‌خلاقی و سه‌رمایه‌ی ڕۆحی و ئاینیی خه‌ڵك , بۆیه به‌رده‌وام جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی تووشی جۆرێك له دڵه‌ڕاوكێ ئه‌كه‌ن كه گوایه پرۆژه‌ی بێئه‌خلاقككردنی خه‌ڵكی و بێدینكردنیان به‌ڕێوه‌یه و به‌ردوام ده‌هۆڵی ئه‌وه لێده‌ده‌ن پیلانگێڕی به‌ڕێوه‌یه و له ئارادایه !!
ئه‌م هێزانه له‌مڕۆدا كه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات نین , ناتوانن هێزێكی وه‌ك گه‌شتی ئیرشادی جمهوری ئیسلامی ئێرانیان هه‌بێت , به‌ڵام ئه‌مر به مه‌عروف و نه‌هی له مونكه‌ر له پره‌نسیپی بنه‌ڕه‌تی ئیمانی ئه‌وانه , خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن ئه‌وا به وتاربێژ و بانگخوازه‌كانیان فه‌زایه‌كیان دروستكردووه كه نه‌ك قژت به‌ده‌ره‌وه بێت حیزی و بێ ئه‌خلاقییه ,به‌ڵكو كچ یا ژنه‌كه‌ت بۆنی خۆشیش بدات له خۆی ئه‌و حیزه و تۆ گه‌وادی ...چه‌كی حكومدان به‌بێ ئه‌خلاق و ته‌كفیركردن ,ته‌نیا لۆجیكی قسه‌كردنی ئیسلامییه كه ئه‌مڕۆ له‌ناو هه‌موو ماڵێكدا پۆلیسی ئه‌خلاقیان دروستكردووه كه ئه‌وه ده‌كات كه پۆلیسه‌كانی بكوژی ئه‌مینی كردیان .
له‌وه نائه‌خلاقیتر ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێ نووسه‌ر و سه‌ركرده‌ی ئیسلامی سیاسی له‌م بابه‌ته‌ی ژینا ئه‌مینی دا كه‌وتوونه‌ته نووسین و ده‌یانه‌وێت بڵێن : ئه‌وه‌ی كراوه كاری ئێرانه و ئێمه مۆدێڵێكی تری ئاینداین...بێگومان ئێوه‌ش دژی ئازادین , له‌گه‌ڵ سه‌پاندنن به‌ڵام ئه‌مڕۆ به مۆدێلی ئێران نا , ئه‌گه‌رنا پێم بڵێن , ئێوه كارتان به ده‌سه‌ڵات چییه له غه‌یری سه‌پاندنی ئه‌وه‌ی كه مه‌رامتانه به‌ڵام له‌ڕێی ده‌ستوور و قانوون ؟!..ئێوه مه‌گه‌ر حیزبی ئیسلامی نین و كار بۆ حكومه‌تی ئیسلامی ناكه‌ن؟!..به‌داخه‌وه ئێوه هێنده‌ی جیهادی و سه‌له‌فییه‌كان ڕاستگۆ و ڕاشكاونین.
ڕه‌نگه باسكردنی دوا ڕووداوه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاتی كوێت زیاتر بابه‌ت و وێنه‌كه‌مان لا ڕوونبكاته‌وه كه بۆچی ماوه‌یه‌كه سه‌ركرده ئیسلامییه‌كان سه‌ری زمان و بنی زمانیان بووه‌ته باسی ئه‌خلاق و ده‌یانه‌وێ ببنه پۆلیسی ئه‌خلاق .
په‌رله‌مانی كوێت له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی گه‌لدایه ,پاش شكستیان له هه‌موو وڵاته‌كانیان,ئیسلامییه‌كان بۆ ڕاكێشانی سۆزی ئاینیی جه‌ماوه‌ر و به‌كارهێنانی وه‌ك كارتێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر ,په‌یماننامه‌یه‌كیان نووسیووه به ناوی (ميثاق القيم) و داوایان كردووه له هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئیمزای كه‌ن و وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینییش خه‌ڵكیان خستووه‌ته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه كه پشتیوانی كردنی زامنی چوونه به‌هه‌شته!!, واته كه ئیفلاسی سیاسی‌یان كردووه ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌نه خاوه‌نی ئه‌خلاق و پۆلیسی ئه‌خلاق . له‌و پرۆژه‌یه‌دا هاتووه كه پێویسته ژنان و پیاوان له هه‌موو بواره‌كاندا جیابكرێنه‌وه , جلی محتشم له‌به‌ر بكرێت , ئاهه‌نگی بێ ئه‌خلاقانه قه‌ده‌غه بكرێت ...به‌گشتی به‌جۆرێك وێنای كۆمه‌ڵگه‌ی كوێتی ده‌كه‌ن كه تیاترۆخانه‌یه !
بێگومان دوای ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی بانگخوازه‌كان بوونه‌ته پۆلیسی ئه‌خلاق و به‌هێزی تۆقاندن ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن , ئیسلامییه‌كان له فیكری ئه‌وه‌دان له ڕێی پرۆژه یاسا و فشارهێنان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم , زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی به فه‌رمی ئه‌بنه خاوه‌نی پۆلیسی ئه‌مر به‌مه‌عروف و نه‌هی له مونكه‌ر , ئینجاكوڕم ئه‌وێ ڕیشی كورتكاته‌وه.
پێویسته به‌یه‌ك ده‌نگ پێیان بووترێ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پێش ئێوه و ته‌نانه‌ت پێش ئیسلامیش خاوه‌ن ئه‌خلاقی ڕه‌سه‌ن بووه و خۆ به‌ئه‌خلاقی زانین گه‌وره‌ترین بێئه‌خلاقییه
نووسینی : بێ‌دار ئه‌مینی