سیاسه‌تكردن به مۆدێلی مه‌لا عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی
له‌مڕۆژانه‌دا زیاره‌تی مامۆستا مه‌لا له‌تیف سه‌له‌فی بۆ لای بافڵ تاڵه‌بانی كۆمه‌ڵێ بابه‌تی ڕه‌هه‌ند جیاوازی له‌زه‌ینمدا هێنایه‌وه كه وه‌ڵامگۆی ئه‌و پرسیاره بوو كه :چی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو كاره‌كته‌ره خاوه‌ن پێگه‌یه‌ن پێكه‌وه ؟ ,به‌تایبه‌تی مه‌لا له‌تیف چی له بافڵ تاڵەبانی یان ڕاستتر بڵێین له ده‌سه‌ڵات ده‌وێت؟.
سه‌ره‌تا به‌پێویستی ده‌زانم به دوو تێبینی له‌سه‌ر هه‌ردوو چه‌مكی "مه‌لا" و "سه‌له‌فی" بچمه نێو بابه‌ته‌كه‌وه :
یه‌كه‌م,مه‌لای كورد كه ئه‌شعه‌ری و شافیعی بوون , له‌مێژووی خۆیاندا پێشه‌نگی خوێنه‌واری و شۆڕش ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون , بۆیه وشه‌ی مه‌لا هه‌مووكه‌س شایه‌نی هه‌ڵگرتنی ئه‌و نازناوه‌ی نییه.
دووه‌م, وشه‌ی سه‌له‌ف له مێژووی ئیسلامدا له به‌رامبه‌ر "خه‌له‌ف" به‌كاربرا كه مه‌به‌ست له‌نه‌وه‌كانی دوای سه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت)بوو كه نه‌یانتوانی وه‌ك نه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستبگرن به به‌هاو ئامانجه‌كانی ئیسلامه‌وه , بۆیه به‌كارهێنانی ئه‌م نازناوه له لایه‌ن كه‌س و گروپگه‌لێكه‌وه كه نه‌ك شایه‌نی ئه‌و نازناوه‌نین , به‌ڵكو وێنه‌ی سه‌حابه‌ش له زه‌ینماندا ده‌شێوێنن و به‌لاڕێدا ده‌به‌ن و به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌ركی هه‌ر موسڵمانێكه نه‌هێڵێت مێژووی به‌لاڕێداببرێت و پیرۆزییه‌كانی قۆرخ و بشێوێنرێت.
پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه "م.له‌تیف چی له بافڵ تالەبانی و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كییه‌تی و پارتییه‌وه ده‌وێت؟"...
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆر به كورتی و به‌خاڵ ئاماژه به چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی بده‌م:
١-سه‌له‌فی جگه له‌وه‌ی مه‌زهه‌بێكی فقهی-یه,مه‌زهه‌بێكی عه‌قیده‌تیشه ...له ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌له‌وه تا ئیبن ته‌یمییه و موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هابیش (كه بێگومان عه‌بدوله‌تیف حه‌ددی نییه به خۆڵی به‌رپێی ئه‌وانیش ببێت) كێشه‌ی سه‌ره‌كییان دژایه‌تی بیدعه‌بووه و هیچكات دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و سته‌مكارییان به ئه‌ركی خۆیان نه‌زانییوه و سه‌رجه‌م فیرقه‌كانی ئیسلامیان به ئه‌شعه‌ری و ماتوریدی و موعته‌زیله و سۆفی و شافعی و حه‌نه‌فی و ..هتد به بیدعه‌چی و ده‌رچوو له دین زانیووه و مابالك بۆ شیعه‌و هه‌ڵگرانی ئاینه‌كانی دیكه....لێره‌وه‌یه ,له‌تیف سته‌می ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی نایجوڵێنێ...هه‌موو كۆمه‌ڵگه بیده‌عه‌چی و مه‌حكومن لای ئه‌و جگه له به‌ناو سه‌له‌فییه‌كانی هاوحیزبی و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات....دیسان پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ,ئه‌ی بۆچی چووه؟...
٢-له مێژووی هاوچه‌رخی سعودییه‌دا وپاش دامه‌زراندنی حكومه‌تی سعودیه , مۆدێلێك له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و پیاوانی ئاینیی په‌یدابوو كه به‌و پێیه سیاسییه‌كان بوونه مه‌رجه‌عی سیاسیی و سه‌له‌فییه‌كانیش یان ڕاستتر بڵێین وه‌هابییه‌كانیش مه‌رجه‌عی ئاینیی...له‌تیف وه‌هابی ده‌یه‌وێت به‌ڕه له‌ژێرپێی هه‌موو هێزه ئیسلامییه‌كانی دیكه‌دا ده‌ربێنێ و ببێته مه‌رجه‌عی ئاینی موسڵمانان و ئیتر كۆمه‌ڵگه سه‌رقاڵكات به باسه په‌راوێز لاوه‌كییه‌كانی خۆیه‌وه و له‌بری بابه‌تی عه‌داله‌ت و سته‌مكاری و ژیانی خه‌ڵكه‌وه خه‌ڵكی له‌سه‌ر ڕیش و سه‌رفیتره و كورتكردنه‌وه‌ی شه‌رواڵ و بۆنی ژنان و ...هتد ده‌ست بده‌نه یه‌خه‌ی یه‌كتری و ئاین له‌بری ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ببێته فیتنه.
٣-له‌تیف سه‌له‌فی قه‌ناعه‌تی به پارتی كردووه كه پرۆژه‌یه‌كه دژ به‌ئێران و هه‌ژموونی شیعه و لێره‌ش حیزبی سه‌وزی به‌وه فریوداوه كه ده‌نگی موسڵمانان زامن ده‌كات بۆ یه‌كییه‌تی و به‌یه‌ك فتوا به‌ڕه له‌ژێر پێی ئیسلامی و هه‌ركه‌سێكا ده‌رده‌هێنێ كه وه‌لی ئه‌مری موسڵمانان بیه‌وێ...له‌كاتێكا سه‌له‌فی مه‌یلی به ده‌نگدان هه‌ر نییه...به‌گشتی له‌تیف سه‌له‌فی به سه‌ردانی بۆ لای بافڵ ,به‌زمانی حاڵ پێی وت: ئه‌م مۆدێله دیندارییه‌ی من چه‌كوشی ده‌سته هه‌ركات بته‌وێت..
٤-به‌ناو سه‌له‌فییه‌كان جگه له‌وه‌ی له په‌روه‌رده‌یاندا كه‌سانێكیان په‌روه‌رده‌كردووه كه توڕه‌ن له كۆمه‌ڵگه و به‌چاوی جه‌هل سه‌یری ده‌كه‌ن و زه‌مینه‌ی له‌باربوون بۆ ئاماده‌كردنی مرۆڤی توند و تیژ , هاوكات سه‌ركرده‌كانیان خۆیان هه‌میشه به نهێنی و ئاشكرا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌كاندا بوون و ته‌نانه‌ت ڕه‌وتی سه‌له‌فی له ئێراقدا كه خاڵی سه‌دام سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن به ئاشكرا پشتیوانی به‌عس بوون.
٥-له‌تیف وه‌هابی هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و به‌هاداری ئیسلامی و چاكسازی نییه , به‌ڵكو ده‌یه‌وێت جه‌ماوه‌ر ی دینداری ڕه‌ش و ڕووت و ته‌وری ته‌كفیر و به‌خۆ به‌مه‌رجه‌عكردنی ئه‌خلاقی دینیی بكاته كارتی دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی ئاینی لای خۆی قۆرخ و سیاسیش پیرۆز بكات و به‌م چه‌شنه مۆدێله دێرینه‌كه‌ی وه‌هابییه‌ت و ئالی سعود بهێنێ بۆ ئێره و ئه‌وكات نوێژخوێنانی مزگه‌وت پێش مه‌لابه‌ختیار ڕایی جه‌هه‌نه‌م ده‌كات.
نووسینی :عبدالله سه‌له‌فی