خۆپیشاندان لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا؟

کوردستان 07/08/2022

سەرەتا خۆپیشاندان مافێکی ڕەوایەی هەموو مرۆڤەکانی کۆمەڵگایە ئەوەش ئەو کاتە دەکرێ کە داوای مافی خۆیان دەکەن یان لە شتێک نیگەرانین یان بۆ هەر شتێکی تر کە بۆی خۆپیشاندان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی.
بەلای منەوە دوو جۆر خۆپیشاندان هەیە :
یەکێکیان خۆپیشاندانە سیاسیەکان دەکەن .
دووەمیش ئەو خۆپیشاندانەیە خەڵک دەکەن .
من لەگەڵ جۆری دووەمم چونکە ئەو جۆرە باشترە لەوەی یەکەم دواتر مەبەستی پشت دووەم ڕوونترە لەوەی یەکەم،  بەشێوەکیش دەبێ پێشوەختە دەزانی کە لایەنی مافپێدەر گوێ لە داواکارییەکان دەگرێت.
 بەپێچەوانەی خۆپیشاندانی یەکەم چونکە پشتەوەی سیاسیە ئەوە سەدا سەد نازانی چی بەسەر دێت کۆمەڵگاو شوێنەکانیش چی لێدێت 
کاتێکیش خۆپیشاندان بۆ ئەو دوو جۆرە دەکرێت هەر دوو جۆری بەهەموویانەوە بەپێی ئاستی پلەیان لەهەموو شتێکی بەرپرس دەبن .
لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆرێک بوارەکان تەقڵیدن بۆیە دەبێ ئەوە چاک بکرێت ،یانی ناکرێت تۆ خانەنشینی قبوڵ بکەی دژی خانەنیشنی بیت ئەوجا خۆت بکەیتە پێشڕەوی خۆپیشاندان  ،خزم خزمێنە هەبێ دژی خزمێنەبی ،ڕەخنە بگری دژی ئەوانەش بیت ڕەخنەت لێبگرن  پێشوەختە تۆمەت ببەخشیەوە دژی تۆمەت بەخشینەوە بیت بۆ هەموو شتەکانی تریش هەرئاوایە.
 یان بەشێوەی تر کاتێک ڕەخنە لەشتێک دەگرێ لەخۆیدا نەبێ لەهەمان کاتدا چیت پێباشە دەبێ لەخۆتدا هەبێ خۆت ئاوابیت، جا ئەو کاتیش ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتیش میدیا و ئامرازی تری گەیاندنیان هەیە ئێوە لەجیاتی پێشڕەوی خۆپیشاندان بکەن ئەوە لێبگەڕێن بۆ خەڵک با ئەوان بیکەن ،ئێوەش بە میدیا و ئامرازی تر مڵمڵانێ بکەن ببنە هۆیەک بۆ باس کردن و گەیاندنی داواکارییەکانیان  نیگەرانیەکانیان ،ئەمەش کێ زیاتر داواکارییەکانی بایەخ پێبدات  هەولی چارەسەری بدات، ئەوا ئەو لە هەڵبژاردنەکان بەرەو پێشتر دەڕوات چونکە خەڵک خۆی ئەوە دەبینێت بەدەم داواکارییەکانیش دەزانێت ،بەڵام خۆپیشاندانی سیاسی هەردووک بەرە باس ناکەن گرنگی پێنادەن، چونکە هی سیاسیە لەبەرژەوەندی ئەوانە  بەس هی خەڵک هەمووی باس دەکەن ئێوەی میدیاکان بەهەموو ڕەنگەکانەوە لەوە مڵمڵانێ بکەن .

یان بەشێوەی تر دەبێ ئۆپۆزسیۆن هەموو شتێکی جیاوازتر بێ ئەوجا دەبێتە ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە و ڕاستی ئەوجاش خەڵک ووردە ووردە تۆی قبوڵ دەبێ .