مایکڵ نایتس چەند نهێنیەک ئاشکرادەکات

عێراق 03/08/2022

 

 

مایکڵ نایتس، نۆسەری ئەمریکی و شارەزای کاروباری ئەمنی و سەربازی ئێران و عێراق، لە وتارێکیدا زۆر نهێنی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق ئاشکرادەکات.

ئەم نوسینەی خوارەوە بەشێکی سەرەکیە لە وتارەکە:

سەرباری ئەوەی سەرکردایەتی بالای ئەمریکا جەختدەکاتەوە لەسەر کێبەرکێی نێوان زل ھێزەکان و کێشە ناوخۆیەکان ، بەڵام کۆمەڵی ھەواڵگری ئەمریکاو سلکی دیبلۆماسی لەگەڵ ھاوپەیمان وھاوبەشەکانمان 
زۆر لەبارەی جموجۆڵی رۆژانەو ئەژماری بانکی سەرکردە عیراقیە سەرەکییەکان دەزانن 
ویلایەتە یەکگرتوەکانی چاک دەزانێت چوارچێوەی ھەماھەنگی چۆن کۆدەتایەکی لەرێگەی دادگاوە ئەنجامدا لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بەھاوبەشی لەگەڵ جنراڵ ئیسماعیل قاانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و فایق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری 
ئەو سێ کەسە لەمانگی کانونی دووەم ساڵی ٢٠٢٢ لەماڵی نوری مالکی یەک دەبینن ، لەو دانیشتنەدا زێدان ڕێنمایی لە مالکی و جنراڵە ئێرانیەکە ەوردەگرێت ، ئەوەش تەواو پێچەوانەی رووح و دەقی دەستورە کە سیستمی دادوەری فەرمانی لەبار بردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەربکات و فراکسێۆنی زۆرینە بتۆقێنێت 
ئەوە کۆدەتایەکی دادوەریە بە پشتیوانی دەرەکی کە پێویستە گەلی عیراق قبولی نەکات یان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فەرامۆشی بکات کە تا ئێستا بە ئاشکرا روویداوە 
چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ژیری و ھێمنی جموجۆڵی دەستپێکرد ، دەستیکرد بە چالاکیە نایاسایی ونادەسوریەکان لەو بوارەی کە دەزگا ھەواڵگریەکان دەتوانن ئاشکرای بکەن 
گەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بخوزێت دەتوانێت بەڵگەکانی ئەو ھەوڵانە ئاشکرا بکەن چ بە ئاشکرا یا نھێنی و ناراستەوخۆ 
ناکرێت ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا  دەستەوەستان بێت وھیچ ناڕەزایەتیەکا بەرامبەر داگیرکردنی دامەزراوەیەکی باڵای  دەوڵەت 
لێرەدا پەیرەوکردنی ڕێگەیەکی ناڕاسیەوخۆ ژیرانەیە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ناتوانێت راستە وخۆ دەست وەربدات 
واشنتۆن ھیچ جوڵەیەکی نەکردوە بۆ یارمەتیدانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق 
ھاوکات بەئەنقەست میلیشیا چەکداریەکانی کەتائیبی حزبوللای  کە سەر بەچوارچێوەی ھەماھەنگی « کە فراکسێۆنی ماف پەروەران » ناسراون لەمانگی حوزیران گەمارۆی  بارەگای سەرۆک وەزیرانی عیراق یان دا کە راستەوخۆ ھەرەشە بوو لەسەرۆک وەزیرانی عیراق 
باشترە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڵگەی پێویست پێشکەش بە سەدرو گەلی عیراق بکەن بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی دادوەری گەندەڵ لە عیراق و ئەو بەرپرسانەی کە لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی دەستیان کرد بەیەکدا بۆ ئازاد کردنی بکوژی خۆپیشاندەران لە زیندان یان ئەو بەر پرسانەی سەروەت وسامانیان لەسەر حسابی عیراق کۆکردوەتەوە 
پێدەچێت دەسڵاتی نوێی دادوەری بتوانێت ڕیوشوێنی پێویست بگرێتە بەر و بتوانێت سەدر قایل بکات کەمێک دەستی سووک بکات لەسەر پەرلەمان ، کەئەوەش ھەڵبژاردنی نوێ بەدوای خویدا بھێنێت 
لەبەر ئەوەی سیستمی دادوەری لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ دا چەندین ڕیوشوێنی گرتوەتە بەر بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان بە شیوەیەک کە خزمەت بە چوارچێوەی ھەماھەنگی بکات
پئویستە ئەمریکا بایەخ بەھەردوو ھەوڵەکەی کۆدەتا بدات کەم ساڵ لە عیراق روویدا
لەوانەیەجێگای گونجاو بۆ دەستپێکردن یارمەتیدانی عیراقیەکان بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان کە خۆی لە ساختەکردنی ھەڵبژاردنەکان و تۆقاندنی کوردەکانی عیراق بەھۆی پیادە کردنی مافی بۆ بەشداری کردن لە حکومەتی زۆرینە، گەر بڕیارەکانی دادگای باڵا ھەڵنەوشێنریتەوە 
چوارچێوەی ھەماھەنگی بەشیوەیەکی ھەمیشەیی زیانی بە تواناکانی عیراق گەیاندوە بۆ پێکھێنانی حکومەت ، قەیرانێکی دروستکردوە لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان سەر ھەڵئەداتەوە چونکە دوو لەسەر سێ بوەتە مەرج 
ھەروەک چوارچێوەی ھەماھەنگی نەسڵمیەوە لە سەرکێشی کردن لە کشاندنەوەی نیو ملیۆن بەرمیل لە بازارە جیھانیەکان و خنکاندنی پێنج ملیۆن ھاوڵاتی کورد لەقەیرانی ئابوریدا لە رێگەی ھێرشی دادوەری و ھێرشی مووشەکی و ھێرشی درۆنەکان ، ئەو کردەوانە سەقامگیری لەق دەکەن وناتوانرێت پوچەڵ بکرێتەوە تەنھا لە ڕێگەی تیش خستنە سەر یاساکانەوە نەبێت ، واتە کارلێکە دادوەریە  نادەستوریەکان لەگەل سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی وەکو نوری مالکی و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران 
لەم قۆناغەدا کە عیراق و ھاوپەیمانەکانی لە لێواری خزاندایە ، پێویستە بە خێرایی بیر لە سیاسەت بکرێتەوە ، کە ئاما ژەیەک بێت بۆ موقتەدا سەدر کە دەتوانرێت بەچەندین ڕێگە عیراق لەم قەیرانە ڕزگار بکرێت و دەتونرێت ساختەکاریەکانی ھەڵبژاردنە دزراوەکان ڕاستبکرێتەوە