نووسەر و ڕۆشنبیران، ووشەی گەمژە ؟

کوردستان 03/08/2022



سەرەتا ووشەی گەمژە یان کەم ئەقڵ بۆ ئەو مرۆڤانە بەکاردێت کە نەزانن بەلام ئایا مرۆڤ هەن نەزان بن ؟ بێگومان نەخێر
 چونکە هەموو مرۆڤێک شتێک دەزانێ کەواتە نەزان نیە، بەڵکو زانین و زانیاری هەیە لەگەڵ زانست ، بەس دەکرێ تۆ لە بوارێک شارەزایی باشت هەبێ یەکێکی تر بوارێکی تر ،  ئەمەش هەروەک فەیلەسوفە ئەزموونگەرەکان باسیان کردووە کە مێشکی مرۆڤ وەک لاپەڕەکی سپی وایە بەهۆی ئەزموونەوە شتەکان وەردەگرێت.

بۆ نموونە کاتێک مامۆستایەک فێرخوازێک فێر دەکات ئەوە ئەو فێرخوازە بەهۆی ئەو ئامرازانەی مامۆستا پێی دەدات دەخوێنێت، ئەوا بەو جۆرە ئەزموون دەکات. یان ووردە ووردە بەهۆی ئەزموونیەوە و ئاستی تێگەیشتووییەوە  ڕێگای باشتر دەدۆزێتەوە ،بەڵام ئایا ئەو کەسە کە  دەبێتە فێرخواز یان هەر شتێکی تر  گەمژە و نەزان  بووە ؟بێگومان نەخێر تەنیا لەوە زانیاری نەبووە چونکە پێشتر ئاوا فێرنەکراوەو ئەزموونی نەکردووە،  دواتر ئەگەر بەو مانایە بێت ئەوا هەموو کەسەکانی تریش گەمژەبوونە بۆیە پێویست ناکات تۆ ڕۆشنبیر بیت یان نووسەر یان هەر شتێکی تر مرۆڤی ترت پێ گەمژە بێت، چونکە ئەویش بیانووی خۆی هەیە بۆ ئەمە.

لێرەدا چەند نموونەیەک تر دەهێنینەوە بۆ ئەوەی ڕوونتری بکەینەوە :

نموونەی یەکەم 
کاتێک تۆ لەبوارێک شارەزای یەکێکی تر لەبوارێکی تر ،ئەگەر تۆ ئەوت پێ گەمژە بێت ئەوا ئەویش تۆی پێ گەمژەیە ، هەردووکیشتان بۆ سەڵماندنی ئەمە قسەی خۆتان هەیە .

نموونەی دووەم 
کاتێک تۆ و یەکێکی تر لەیەک بوار کار دەکەن ئەوا یەکێکتان شتێک  دەزانێت ئەوی تر ئەوە نازانێت ، ئەمەش مانای ئەوە نیە ئەو گەمژەیە ؟!چونکە لەوانەیە ئەویش شتێک بزانێت تۆ نەیزانیت .

نموونەی تر 
تۆ نووسەری یان بەشێوەیەکی گشتی بڵێین ڕۆشنبیری (چەمکی ڕۆشنبیر گشت بوارەکانی کۆمەڵگا دەگرێتەوە ) ناکرێت تۆ خەڵکی تر بە گەمژە بزانیت هەر ناشبێ شتی وا، چونکە تۆ کاتێک دەبیتە کەسێک لەو بوارانە و کاری تێدا دەکەی دەبێ خۆت بزانی کە ڕۆشنبیری و ڕوناکی  فێری  کەسی تر دەکەی ،ئەمەش واتە تۆ دەبێ بزانی کە تۆش پێشتر وەک ئەو بوویت دواتر تۆ هاتووی ئەو فێر بکەیت هەروەک چۆن تۆش فێربوویت .

نموونەی تر 
ئەویش ئەوەیە کە دوو کەس دوو ڕێگای جیاواز دەگرن، ئەمەش بەهەمان شێوە،
 تۆ ڕێگای خۆت پێڕاستە ئەویش ڕێگای خۆی ،ئەگەر تۆ ئەوت پێ گەمژەبێت ئەوا ئەویش تۆی پێ گەمژەیە چونکە هەروەک چۆن خۆت ئەو ڕێگایە بەڕاست دەزانی ئەویش ڕێگای خۆی بەڕاست دەزانێت ...

لەکۆتاییدا پێم سەیرە کەسانێک وەک نووسەر و هەندێک کەسی بواری تر هەن خەڵکی تر بە گەمژە دەزانن ؟! باشە ئەوە ووتمان ئەوان ئەو شتە نازانن تۆ دەیزانی بۆچی لەجیاتی فێرکردنیان ووشەی گەمژەیان بۆ بەکاردێنی ؟یان  لەوانەشە تۆ  ئەو شتەی دەیزانی هەڵە بێت ڕاستیش نەبێ ؟!یان لەوانەیە تۆ ئەو شتەی باسی دەکەی لە خۆتدا هەبێ یانی دژبەیەکی و دووفاقیت تۆ ئەوە نەزانیت .

تێبینی بەکارهێنای ووشەی گەمژە لای من وەک ئەوە وایە مامۆستایەک بە فێرخوازەکەی بڵێ نەزان؟!ئەکرێ مامۆستا بە فێرخواز بڵێ نەزان ؟ ئەوە خۆت لە هەر بوارێکی کۆمەڵگای  بیری لێبکەرەوە.