مستەفا کازمی چەند فەرمانێکی بۆ تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی بەغداد دەرکرد

عێراق 01/08/2022

بەپێی نوسراوێک کە ئاراستەی تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی بەغداد کراوە، مستەفا کازمی فەرمان دەکات کە بە هیچ شێوەیەک تەقە لە خۆپیشاندەران نەکرێت و تەواوی ئاسایشی خۆپیشاندەرەکان بپارێزرێت.
لەوبارەیەوە سکرتێری شەخسی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیارەکانی ئاراستەی هێزە چەکدارەکان کردوەو داوای لێکردون تەواوی هێزەکانیان لە ناوچەکانی چونە ژورەوەو هاتنە دەرەوەی گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان کۆبکەنەوە.
هەروەها داوای لە هێزەکان کردوە  دان بەخۆیاندا بگرن و بە پێویستیشی دەزانێت خودی فەرماندەی هێزەکان لە شوێنی مەبەست ئامادە بن.
هەروەها فەرمانی کردوە کە تەواوی بینا و دامەزراوە حکومیەکان بپارێزن..

دەقی نوسراوکە: