یەکەم کەشتی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتەڕێ

جیهان 01/08/2022

یەكەمین كەشتی دانەوێڵە لە ئۆكرانیاوە هەناردەی دەرەوە دەكرێت

وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە ئەمرۆ دووشەممە یەكەمین كەشتی كە دانەوێڵەی باركردبوو لە بەندەری ئۆدیساوە كەوتوەتە ڕێ .

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرای كردوە كەشتیەكە گەنمە شامی باركردوەو ئاڵای وڵاتی سیرالیۆنی هەڵكردوە ،لەئۆكرانیاوە بارەكەی دەگەێنێتە لوبنان.

بەگوێرەی هەواڵ كەشتیەكە 26 هەزار تۆن گەنمە شامی باركردوەو پێش بینی دەكرێت رۆژی سێشەممە بگاتە ئەستەنبول و پاشان بەرەو بەیروت بەڕێدەكەوێت. ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردوەتەوە لە دوای ئەم كەشتیە چەند كەشتییeكی دیكەی مەوادی خۆراكی لەئۆكرانیاوەلە رێگەی دەریاوە هەناردەی دەرەوە دەكرێت. ئۆلكسەندەر كوبراكۆف وەزیری ژێرخانی ئۆكرانیا لەتویتێكدا لەسەر تویتەر بڵاویكردوەتەوە یەكەمین كەشتی دانەوێڵە بەندەری ئۆدیسای بەجێهیشتوە و بەپشتیوانی وڵاتانی هاوبەش و نەتەوە یەكگرتوەكان توانیمان ئەو رێككەوتنەی لە ئەستەنبول لەسەری رێككەوتبووین بەتەواوەتی جێبەجێ بكەین. رووسیا و ئۆكرانیا بە ناوبژیوانی نەتەوە یەكگرتوەكان و توركیا رێككەوتن لەسەر ناردنە دەرەوەی دانەوێڵە لە ئۆكرانیاوە.

شارەزایانی بواری ئابوریش پێشبینی دەکەن ئەم پێشهاتە نوێیە کاریگەری لەسەر هەرزانبونی نرخی شمەکەکان لە بازاڕدا هەبێت.