بەڵگەی حاشا هەڵنەگر لەسەر تۆپبارانەکەی زاخۆ ئاشکرابوو
جیهان 23/07/2022
بەرپرسێکی سەربازی عێراق لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی میدل ئێست
ڕایگەیاند ئەو تۆپانەی کە هاوڵاتیانی عێراقی پێکراوەتە ئامانج لەزاخۆ لەدوای لێکۆڵینەوە لە گولەی تۆپەکان بۆمان
دەرکەوت کە ئەو جۆرە تۆپانە تەنها لەوڵاتی تورکیا هەیەو هیچ هێزێک لەناوچەکە
خاوەنی ئەو جۆرە تۆپانە نیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە ئەو جۆرە تۆپە ناوی (ت١٥٥ پانتەر ئۆبوسلەر) کە تەنها
وڵاتی تورکیا خاوەنیەتی و لەنێو خاکی تورکیا دروست دەکرێت ولەساڵی ٢٠٠٠ وە دەستی
بەدروستکردنی کردوە.