سەدر هەڕەشە لە مالیكی دەكات: خۆت تەسلیم بكە

عێراق 18/07/2022


چاودێر:
 موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر راگەیەندراوێكى لە توێتەر بڵاویكردەوە لە وەڵامی ئەو تۆمارە دەنگیانەی بەناوی مالیكیەوە بڵاوبوونەوە.

سەدر لە پەیامەكەیدا دەڵێت باوكی مردنی خۆی وەك خۆشی بۆ ئیسرائیل دەزانی و منیش مردنم وەك خۆشی ئەمریكا و تیرۆرستان و گەندەڵكاران دەزانم، زۆر سەیرە هەڕەشە لە حیزبی دەعوەی هەژماركراو لە ئال سەدرەوە دێت، لە مالكی سەركردەیانەوە كە خۆی لەسەر مەزهەبی شیهە هەژماركردووە.

سەدر گوتی: من داوا دەكەم بە كوژراندنەوەی ئەم ئاژاوەیە لە رێگای شەرمەزاركردنی لەلایەن سەركردەكانی فراكسیۆنە هاوپەیمانەكانی و هۆزە گەورەكانەوە لەلایەكی دیكەوە، چۆنیش تۆمەتبارم دەكەن بە كاركردن بۆ ئیسرائیل، لە حاڵێكدا مالیكی خۆی شەڕی دەستپێكردووە و عێراقییەكانی كوشتووە، لە پێكدادانەكانی پێشوو.

ئاماژە بەوەش دەكات، تەنها لەسەر ئەوەش كورتنابێتەوە، بەڵكو گرنگتر لەوە دەستدرێژییە بۆ سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق و تۆمەتبەخشینەوە بۆ حەشدی شەعبی بە ترسنۆك و هاندانیان بۆ ئاژاوە و شەڕی شیعی شیعی.

سەدر خۆشی بەبی تاوان هەژمار دەكات لە پێش خوا و گەل لە هەر دەستدرێژی و توند وتیژییەك، بەتایبەت كە ئەگەری هەیە لایەنی سێهەم ئەم فیتنەیە ساز بكات، بۆیە خۆی دوورە لەوە.

سەدر ئامۆژگاری مالیكی دەكات لە سیاسەت دووربكەوێتەوە و پەنا بۆ لێخۆشبوون و خۆرادەستكردن بەرێت لەبەرامبەر گەندەڵییەكانی بۆ لایەنی دادوەری و تۆبە بكات لەبەرامبەر خوا و گەلی عیراقدا.

هەڕەشەش لە مالیكی دەكات، لە دوای ئەو بیرۆكە وێرانكەرە بۆی نییە بە هیچ جۆرێك لە جۆرەكان سەركردایەتی عێراق بكات.

دەشڵێت زۆر سەیرە ئەم تۆمەتانە دەبەخشێتەوە بۆ ئێمە، لە حاڵێكدا لەپێشوودا بەردەوام كراون لەلایەن داگیركەران و مالیكی خۆی و هێندێك لایەنی دادوەری دەروراوسێی خیانەتكار و بەكرێگیراو و گەندەڵەكانەوە.