بۆچی کەس نایەوێت ببێت بە مامۆستا لە ئەمریکا؟

جیهان 07/07/2022

لە ئینگلیزیەوە
م.شادی ئەحمەد

تەنها لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا 9000 پۆستی مامۆستا بەبەتاڵی ماوەتەوە
تەنها قوتابخانە حکومیەکانی شارۆچکەی دوفال 400 پۆستی بەتاڵی مامۆستایان هەیە.
کێشەکەش لەوەدایە چیدی کەس نایەوێت ببێت بە مامۆستا لە ئەمریکا. پیشەی مامۆستایی لە ئەمریکا تا دێت ئەرزشی نامێنێت و بەکەڵکی ژیان نایەت.
بەڕێوەبەری پەروەردەی ویلایەیتەکەش دەڵێت چارەسەر ئاسانە: با حکومەت وا بکات مامۆستایی پیشەیەکی سەربەرزانە بێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پەروەردەیی فلۆریدا لە ئێستایا لەو ویلایەتە 9500 پۆستی بەتاڵ هەیە.
ئەمە وا دەکات کە 450000 هەزار قوتابی بەبێ مامۆستا بچن بۆ مەکتەب.
بەبۆچونی لایشا وێڵز بەڕێوەبەری پەروەردەیی شارۆچکەیەکی فلۆریدا کەس نایەوێت ببێت بەمامۆستا چونکە مامۆستایی ئەرکێکی قورسە و هەموو کەس دەرەقەتی نایەت.مامۆستا بەرپرسە لەگەشەی پەروەردەیی سەدان خوێندکار و ئەم کارەش تاقەت پڕوکێنە. مامۆستا بۆ زیاتر لە 8 کاتژمێر لەگەڵ خوێندکارە ڕۆژانە و ئەو ئەرکە قورسترینە لەچاو کارەکانی دیکە.
بەپێ ی ڕاپرسیەکی نوێ تەنها %5 ی خوێندکارانی ئەمریکا حەزیان لەوەیە ببن بە مامۆستا. ئەو ڕاپرسیە بۆچونی 4 ساڵی ڕابردووی خوێندکارانی وەرگرتوە.
لە نێ,ان ساڵانی 2008 بۆ 2020 کۆلێژەکانی مامۆستایان بە ڕێژەی %23 دابەزینیان تۆمارکردوە و کەس نایەوێت ببێت بە مامۆستا.تەنانەت لە فەیسبووکی ئەمریکا گروپێک دروست بوە بەناوی ژیان لە دوای مامۆستایی و تیایدا بەلێشاو مامۆستایان واز لە کارەکەیان دێنن و دەست بە پیشەیەکی دیکە دەکەن.
یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی مامۆستایان لە ئەمریکا موچەیە چونکە مامۆستایان ساڵانە تەنها 51 هەزار دۆلار وەردەگرن کە ئەم موچەیەش کەمترە لە کەمترین موچەی شیاوی نیشتمانی لە ئەمریکا کە بڕەکەی 65 هەزار دۆلارە.واتە ئەگەر لەو موچەیە کەمتر وەربگری ناتوانی ژیانێکی سەربەرزانە بژیت بە کولە مەرگی دەژیت.
بەبۆچونی ئەو بەڕێوەبەرەی پەروەردە لەو ویلایەتە هیچ پیشەیەک لە ئەمریکا هێندەی مامۆستایی خواستی لەسەر نیە کەچی مامۆستا لەهەمووی کەمتر ماف وەردەگرێت. لەکاتێکدا ئەوە مامۆستایە کە نەوەی ئایندە لە دکتۆر و پارێزەرە و پسپۆریەکانی دیکە بەرهەم دێنێت.
بۆچارەسەرکردنی ئەم قەیرانە کە بەرۆکی ئەمریکای گرتوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ویلایەتەکە ئەم پێشنیارانەی کردوە کە پێویستە دەست بەجێ جێبەجێ بکرێت:
- تاعین کردن و گەشەپێدانی تواناکانی ژمارەیەکی زۆری مامۆستایان
- بەرزکردنەوەی موچەکانیان بۆ ئاستی لانی کەمی موچەی پەسەندکراوی نیشتمانی
- ئەو مامۆستایانەی زۆر باشن و دڵسۆزن و ئەنجامی باشیان هەیە گرێبەستی درێژخایەن و هەمیشەییان بۆ بکرێت.
یەکێکی تر لە هۆکارەکانی وازهێنان لە پیشەی مامۆستایەتی لە ئەمریکا بەسیاسیکردنی پیشەی مامۆستایە. ڕۆژ دوای ڕۆژ کۆمەڵگای ئەمریکی بەقوڵی دابەش و جەمسەرگیر تر دەبێت بەسەر بەرەی کۆنەخواز و لیبڕاڵەکان و بۆ نمونە سیاسەتێک هەیە کە نابێت مامۆستایان ناوی خەڵکانی هاوڕەگەزخواز بێنن یان بەهۆی چەندین یاسادانانی دیکەی حزبیەوە وای کردوە چیتر مامۆستایان لە پیشەکەیان ڕازی نەبن و واز لەو کارە بێنن.
هەروەها هۆکارێکی تری وازهێنان ئەوەیە کە چیتر لەسەردەمێکدا دەژین مامۆستا بەهۆی بارگرانی ژیانەوە چیتر ناتوانن ببن بەو مێنتەرە یان ڕاهێنەر و مۆدێلەی کە خوێندکار چاویان لێ بکات و خۆی ئەمە لەخۆیدا ڕەزامەندیەکی زۆری مامۆستایانی سەردەمی کلاسیک بوو, ئێستا جیلێک بەڕێوەیە چیتر بڕوای بەوە نیە مامۆستای مێنتەر و مۆدێلی هەبێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ مامۆستا ئەم ڕۆڵەی نامێنێت.


سەرچاوە: 

https://www.news4jax.com/news/local/2022/07/04/largest-teachers-union-florida-is-9000-teachers-short-for-the-upcoming-school-year/?utm_source=facebook&utm_medium=social&utm_campaign=snd&utm_content=wjxt4&fs=e&s=cl&fbclid=IwAR2gQec4MZiTZiE4XzIZpJlkGEsFx0_bZzNXD8g7jCamuT7w44476nff8MY