کوردێک دەبێتە وەزیری دارایی بەریتانیا
جیهان 06/07/2022
چاو‌دێر
نەدیم زەهاوی، کەسایەتییە کوردە دیارەکەی ناو سیاسەتی بەریتانیا لە لایەن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە کراوە وەزیری دارایی ئەو وڵاتە.
نه‌دیم زه‌هاوی، خه‌ڵكی كوردستانه و له ساڵی 1967 له دایك بووه، له ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه چووه‌ته به‌ریتانیا، هه‌ر له‌وێ خوێندوویه‌تی، چه‌ند پۆستێكی باڵای له حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌ڕێوه بردووه به‌ر له‌وه‌ی ببێته وه‌زیری دارایی و لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە پەرلەمانتاری پەرلەمانی بەریتانیا.
نه‌دیم زه‌هاوی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، كاتێك هاتووه‌ته به‌ریتانیا، ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووه، هیچ وشه‌یه‌كی ئینگلیزی نه‌زانیوه، به‌هۆی له قوتابخانه تووشی گاڵته‌پێكردن بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌تا ئێستا له‌و ئاسته‌یه.