هێرشێکی موشەکی روسیا، سەرۆکەکانی گروپی حەوتی هێنایە دەنگ

جیهان 28/06/2022

سوپای رووسیا بازاڕێك دەكاتە ئامانج
بەرێوەبەری فەرمانگەی فریاكەوتنی خێرا لە ئۆكرانیا بڵاویكردەوە سوپای رووسیا بە مووشەك ماركێتێكی گەورەی كردوەتە ئامانج لە شاری كریمنچۆك لە ئۆكرانیا بەهۆی هێرشەكەوە 18 كەس كوژراوون و دەیانی دیكە برینداربوون.
فولودیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند: بەگوێرەی راپۆرتەكان زیاتر لە هەزار كەسی مەدەنی لەنێو ئەو بازارەدابوون لەكاتی هێرشە مووشەكیەكەدا.
تەئكیدیشی كردەوە مووشەك باران كردنی شاری كریمنچۆك دەریدەخات كە رووسیا گەورەترین رێكخراوی تێرۆریستیە لەجیهاندا.
سەركردەی گرووپی حەوت وڵاتە گەورەكە كە لە ئەڵمانیا لە كۆبونەوەدا بوون هێرشەكەیان بە كارەسات وەسفكردوە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویانكردوەتەوە هێرشە هەڕەمەكییەكانی رووسیا بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆكرانیا بە تاوانی جەنگ دادەنرێت.