مستەفا چاوڕەش: عێراق ئه‌وه‌نده دۆخی خۆی جوان نییه، تا بێت په‌لاماری ئێمه بدات
دەربارەی هێرش و مەترسیەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی 70ی یەکێتی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، رایگەیاند: ئێمه هێزه‌کانمان له‌وێیه ئه‌م کاتوێشایانه‌ی که ده‌هاوێژرێن له‌ناوچه‌ی کۆرمۆر له‌ژێرده‌ستی ئێمه‌وه ناهاوێژرێت، به‌ڵکو ئه‌وه له‌و بۆشاییه‌وه‌یه که له‌نێوان ئێمه و حکومه‌تی عێراقدایه له‌وێوه‌یه، هه‌تا ئێستاش ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕوانین و چاودێری ئه‌وه ده‌که‌ین بزانین ئه‌مانه کێن؟ ئایا داعشه؟ حه‌شدی شه‌عبیه؟ یان خه‌ڵکی تره؟ له‌به‌رئه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و شوێنانه‌شی که هاویشتویانه به‌ر ده‌وروبه‌ری کۆرمۆر کە‌وتووه و زیانی نه‌بووه، به‌ڵام هێزه‌کانی ئێمه له‌وێن له‌وه‌ته‌ی دروستبووه له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه، چونکه نه‌ک ئه‌وێ، به‌ڵکو هه‌موو شوێنه‌کانی تریش بۆ دوز و بۆ جه‌له‌ولا و بۆ خانه‌قین ئێمه هێزه‌کانمان له‌وێ دابه‌شکردووه و ناوبه‌ناو کێو‌ماڵی شوێنه‌کانیش ده‌که‌ین. "
ناوبراو وتیشی: عێراق ئه‌وه‌نده دۆخی خۆی جوان نییه، تا بێت په‌لاماری ئێمه بدات، جارێ با عێراق برینی سه‌ری خۆی چارەسەر بکات بكات ئێمه به نیازنین له‌گه‌ڵ عێراقدا تووشی كێشه ببین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكیش بوو به‌رگری له خاكی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌ركی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌م دۆخه ته‌نها له‌سه‌ر پێشمه‌رگه تاپۆ نییه، جاری وا هه‌یه هیچ نه‌بووه خه‌ڵك خه‌ریكه به فه‌یسبوك شه‌ڕه‌كه هه‌ڵده‌گیرسێنێت.