٨٠ هەزار فۆڕمی یەکەی کرێنشینان پڕ کراوەتەوە
چاودێر
دەستەی
وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، دەسەڵاتی دیاریکردنی ئەو کرێنشینانەی
دەبنە خاوەن یەکە لە دەستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندایە و ئاماژە بەوەش دەکات،
نزیکەی ٨٠ هەزار فۆڕمی یەکەی کرێنشینان پڕ کراوەتەوە.
د.محەمەد شوکری،
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بەردەوامە
و تا دوێنێ شەو ئەو کەسانەی کە فۆڕمەکەیان پڕ کردووەتەوە ژمارەیان گەیشتووەتە ٧٠ ھەزار
و ٧٧٨ کەس و تا دووی تەمموزیش بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەش کرد،
کاتێک پڕۆسەکە تەواو بوو ھەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ، پاسوۆرد و یوزرەی خۆیان
دەردێنن و ئەوان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن کە بۆ ئەو یەکانە کێ شایستەیە و بۆردێکی تایبەت
بەوە ھەیە لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و ئەوان بە چاودێریی دەستەی وەبەرھێنان
ئەو کارە جێبەجێ دەکەن.
دەشڵێت: دوای یەکلاییکردنەوەی ناوەکان ھەنگاوی دیکە دەست پێ دەکات، ئەوانیش تەرخانکردنی زەوی و وەبەرھێنەرە و لە ماوەیەکی نزیکدا یەکلایی دەکرێتەوە.