دوو کۆمپانیای تری نەوت ئامادەی کشانەوەن لە هەرێم

کوردستان 26/06/2022

چاودێر

 

ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی عێراق کشانەوەی کۆمپانیای بیکەر هیوز دەرگای لە بەردەم دوو کۆمپانیای دیکەی ئەمریکیشدا کردووەتەوە کە ئەوانیش کۆمپانیاکانی هالیبرتن و شلمبرگری ئەمریکین بۆ کشانەوەیان لە کارکردن لە نەوتی هەرێم.

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوری بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە، ٥٧ گرێبەست لە نێوان کۆمپانیا جیهانییەکان و هەرێمی کوردستدان دا واژۆ کراوە لە ساڵی ٢٠٠٥وە تا ئێستا و بە دەیان لەو کۆمپانیایانە کۆمپانیای بچووک و مامناوەندن و بەشێکیان کۆمپانیای گەورەن.

مەرسومی وتوشیەتی، بەهۆی ئەوەی ململانێ و گرژییەکان لەنێوان هەرێم و فیدڕاڵدا گەیشتووەتە دۆخێکی جدیتر لە جاران، لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و وەزارەتی نەوتی عێراقەوە کە هەر کۆمپانیایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکات لە عێراق دەخرێتە لیستی رەشەوە، ئەو کۆمپانیایانەی لەناوچەکانی دیکەی عێراق کاردەکەن دەکشێنەوە.


لەبارەی کشانەوەی کۆمپانیای بیکەر هیوزەوە ئەو شارەزایە روونیکردوەتەوە کە کۆمپانیاکە پابەندبوونی بەهۆی ئەوەوەیە کە لە کێڵگە نەوتییەکانی غەراف و ناسریە کارێکی زۆر دەکات بە بڕی ٣٧٠ ملیۆن دۆلار.


نەبیل مەرسومی، پێشبینی دەکات جگە لەو دوو کۆمپانیایە، زۆرینەی ئەو كۆمپانیا بیانیانەی كە لە باشور‌و ناوەڕاستی عێراق کاردەکەن، لەترسی بەرژەوەندییەكانیان كۆتایی بە كاركردنی خۆیان لە هەرێمی كوردستان دەهێنن.