حەكیم و عەبادی دەستپێشخەریەکی نوێ رادەگەیەنن

عێراق 25/06/2022


هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق بڵاویان كردوەتەوە دەستپێشخەرییەكی سیاسی نوێیان پێشكەش كردوە بەمەبەستی بەرێوەبردنی قۆناغی داهاتوو. 
تەئكیدیان كردوەتەوە قۆناغی داهاتوو راگوزەرە  و بە دەستپێكردنی هەڵبژاردنی نوێ كۆتایی دێت لەگەڵ پێكهێنانی" هاوسەنگی دەسەڵات" كە جێگەی دڵنیایی " هێزە سیاسیە بەشداربوو و غەیرە بەشدارەبوەكان بێت لە حكومەت.
هاوپەیمانێتیەكە لە راگەیاندراوەكەدا بڵاویكردوەتەوە " واقیعی عیراق لەم ئەمرۆدا ، زۆر ئاڵۆزو مەترسیدارە و یەكگرتوو نیە و دژ بەیەكە، هەر شكستێكی نوێ لەم جارەدا سیناریۆی ناتەقلیدی لێدەكەوێتەوە.
هاوپەیمانێتیەكە هۆشداری داوە" ئەو باوەڕەی پێی وابێت قەیرانەكە كۆتایی هاتوەو بە عەقڵیەتی زۆرینە كار بكات هەڵەیەكی گەورەیە و قەیرانەكە دەمێنێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە " بەرهەم هێنانی دەسەڵاتی داهاتوو لەسەر بنەمای مەزهەبی و كەسێتی و بەرژەوەندی تەسك و سەركێشی كردن و لەبەرچاونەگرتنی ئازارەكان و لێكەوتەوەكان و كاردانەوەی هێزە كاریگەرەكان  هەڵەیە.
پشت بەستن بەتەنها بەكۆمەڵی نێودەوڵەتی هەڵەیە ،چونكە چارەسەری كێشەكان ناكات و جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵە ،ئێمە پێویستیمان بە پلان وپرۆژەو دیدی ناوخۆ هەیە بۆ سەركەوتن .