چالاكیيەكی گەورەی هونەری لەسلێمانی بەرێوەدەچێت

کوردستان 22/06/2022

چاودێر:
لە میانی كارو چالاكیەكانی گروپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە، میوانداری گروپێكی شانۆی دەكەن لەرۆژهەڵاتی كوردستانەوە.

شەهێن سابیر  بەرپرسی ڕاگەیاندنی گروپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاكیەكی هونەری گروپی شانۆی هیوا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە دێنە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەلایەن تیپی شانۆی ھاوڕێیانی گەزیزەوە میوانداریان دەكرێت. 

وتیشی، گروپی شانۆی هیوا گروپێكی پر ئەزمونن لەبواری شانۆدا و تیپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە لە چالاكیەكانیدا، ئامانجیەتی لەسەر بنەمای ئاڵو گۆڕی كولتووری و هونەری پەیوەندییەكی بەهێز لەگەڵ باكور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا دروست بكات، تابتوانرێت زۆرترین چالاكی هونەری رۆشنبیری لەشارەكە ئەنجام بدرێت، كە ئایندەی كاركردن لەكوردستان بەهێزتر دەكا.