سوپای تورکیا داعش و قاعیدەی هێناوە بۆ شەڕ

کوردستان 21/06/2022

ەندامێكی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو مانگدا ٧٤٤ چالاکیی دژ بە سوپای داگیركەری تورك ئەنجامدراون و ٩٨٥ داگیرکەر كوژراون و ئاشكرای دەكات، چەتەکانی داعش و قاعیدە لەناو كوژراوانی سوپای توركیادان و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی گەریلاکانەوە، تەرمەکانیان پارچە پارچە دەکەن.
لەناوەڕاستی مانگی نیسانەوە، دەوڵەتی تورك بە پێشەنگایەتی پەدەكە، هێرشێكی داگیركاری بۆسەر باشوری كوردستان دەست پێكردووە، دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی میدیا خەبەردا دواین زانیارییەكانی لە بەرەكانی هەرێمەكانی ناوچەی جەنگەوە دەخاتەڕوو.
لەبارەی بەخۆدانی گەریلاوە، دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە تەلەفیزیۆنی مەدیا هەبەری ڕاگەیاندووە: لایەنێکی دیکەی شەڕ بەرخۆدانی گەریلایە، لە ماوەی دوو مانگدا ٧٤٤ چالاکی ئەنجامدراون و ٩٨٥ داگیرکەر سزادراون. ئەمانە ئاشکراکراون. گەریلا لە بەرانبەر چەکی کیمیایی، چەکی ناوەکی، فڕۆکەی پێشکەوتووی شەڕ، هێلیکۆپتەری شەڕ، فڕۆکەی چاودێریی، تانک و تۆپ و مووشەک، بەرخۆدان دەکات.
كاڵكان وتیشی: ئێمە لە  ١٥ و ١٦ی حوزەیراندا بینیمان، لە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕییدا ٥٧ سەربازی داگیرکەر سزادران، کێ لەنێو ئەو لاشانەدا هەن؟  وادیارە چەتەکانی داعش و قاعیدە لەنێویاندان بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی گەریلاکانەوە، تەرمەکانیان پارچە پارچە دەکەن، هێلیکۆپتەرەکانیان کە خراونەتە خوارەوە لەناویان دەبەن.
ڕاشیگەیاند: گەورەترین و مانادارترین بەرگریی لە مێژوودا هەیە، گرتنی گردێک و دروستکردنی بەربەست مانای هەموو شتێک نییە، گەریلاکان بۆ هەموو شوێنێک دەڕۆن، لەسەر زەوی و لە ژێر زەوی دێت و دەچێت، ئەگەر قەرەباڵغ بێت، بە گروپێکی بچووکدا دەڕوات، هێزێکی فیداییە، خۆی پەروەردە کردووە و گەڕۆکە، ئەم شەڕە دوو مانگە نیشانی دەدات کە گەریلا زاڵە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کەوتوونەتە ناو دۆخێکی خراپەوە، گەیشتوونەتە ئاستی هەڵهاتن، بەڵام ناتوانن هەڵبێن.

سەرچاوە: رۆژنیوز