بەغدا: سوورین لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێم

عێراق 19/06/2022

چاودێر

 

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەموو بڕیارێكی یاسایی و شەرعی دەگرینەبەر بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە نەوتی هەرێم.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق وتی: سوورین لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامرازێکی یاسایی و شەرعی، کە حکومەتی عێراق بە دەستییەوە بێت بە کاری دەهێنین.