ئەنجوومەنی نوێنەران کۆتایی بە ئەندامێتیی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر هێنا
عێراق 19/06/2022
چاودێر
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە فەرمی کۆتایی بە ئەندامێتیی سەرجەم پەرلەمانتاری رەوتی سەدر هێنا.
دوای ئەوەی ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانەکانی دوای چەند جار هەوڵدان نەیانتوانی حکومەتی نوێی عێراق پێک بهێنن، موقتەدا سەدر تەواوی پەرلەمانتارەکانی ڕەوتەکەی ئاراستەی دەستلەکارکێشانەوە کرد و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش داواکارییەکانی واژۆ کرد.
ئەمڕۆش ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەران فەرمانی دەرکرد بە کۆتاییهێنان بە ئەندامێتیی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر کە 73 پەرلەمانتارن و لە جێگەی ئەوان، ئەو کاندیدە دۆڕاوانە دادەنرێن کە زۆرترین دەنگیان هێناوە.