چاوپۆشی، جەوھەری کێشەکان

کوردستان 18/06/2022


زانا رەزاق
یەکەم ھۆکار کاتێک کەسێکی باڵادەست و بەرپرس ئەوە دەکات لێپرسینەوەی لێناکرێت، کەسانی تریش کە نزیکن لەو بەرپرسە یان ھاوبیری ئەون ھەمان کار دەکەنەوە. 
ئەگەر بلێین بۆچی؟ چونکە لە نەستی مرۆڤەکە دەسەپێت، بەڵام ئەگەر ئەوە لەسەرەوە بەرەو خوارە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوەو یاسا سەروەر بوو، ئەوا ووردە ووردە بەرەو چاکی دەڕوات. بەھەمان شێوەش بۆ یاسا سەروەرنەبوونیش بۆ ئەو کەسانە ئەوە ڕوودەدات و کاریگەری خراپ و خراپترینەکەی لە دوورمەودا دەردەکەوێت. 

دووەم ھۆکار کاتێک کەسێک ڕووبەڕووی توندوتیژی یان ھەر شتێکی لەو شێوەیە دەبێتەوە ئەو کەسە یان بڵێین ئەو مرۆڤە ھەمان شت بەسەر کەسی تر دا دەکاتەوە. زۆر جاریش کەسە نزیکەکانیەتی. 

سێیەم ھۆکار لە چاوپۆشی کردن و خۆشویستیدا ئەمە ڕوو دەدات. 
نموونەش کاتێک دایک دەمرێت پیاوەکە ژنی تر دەھێنێت ئەو ژنە ئەگەر خراپبوو لەگەڵ زڕ منداڵەکانی، ئاوا ھۆکارێک ئەو چاوپۆشی و خۆشویستنەی پیاوەکە دروستی دەکات، جا بەھەر ھۆکارێک چاوپۆشی لێبکات. 

چوارەمیش کەسانی تر یان بڵێین زۆر ئەو چاوپۆشییانە بە ئاشکرا باس ناکرێن، یانی چونکە ئەمەش ھۆکارێکی گرنگە ئەگەر زۆر باس بکرێن و زۆر ئاشکرا بکرێن کەسانی تریش لە ترسی شتی وا کاری وا ناکەن.


پێنجەم ھۆکار ھەم پەیوەندی بەیاسای لێبوردنی گشتییەوە ھەیە ھەمیش کاتێک کەسێک خاوەن نفوز لەنێو کۆمەڵگا بەھۆی خزم خزمێنە و شتی تر چارەسەر دەکات ئەمەش وا دەکات کەسانی تر پێشوەختە دەزانن بەھۆی ئەمەوە ترسی نەبێت بۆیە کاری خراپییەکان دەکات.

شەشەم ھۆکار کۆمەڵگاکانی ڕۆژھەڵاتی و ھی ئێمەش خاوەن دنیابینیەکی دیموکراسی و ھۆشیاری نین، بۆیە ئەمە لە ھەموو شوێنێک ڕوودەدات کاتێک لێدانێک ئاشکرا دەبێ یان دەبینین دەبێ بزانین ھەزاران لێدانی تریش ھەیە شاراوەیە لەبەر ھەندێک ھۆکار ئاشکرا نەکراوە. 
حەوتەم ھۆکاریش بەھۆی ھەلەتێگەیشتن لەنێوان کەسەکان ڕوودەدات. 

ھەشتەم ھۆکاریش وا دەزانین بە چاوپۆشی چارەسەر دەکرێت و کۆنترۆڵ دەکرێت، بەڵام لەڕووی دەروونی و مرۆڤناسییەوە کێشەکە ئالۆزتر دەکات، نەک کۆتایی بە کێشەکە بھێنێت.

نۆیەم کاتێک تۆ لەنێو خێزانەکەت توندوتیژیت و لێت قبوڵ دەکەن وامەزانە کەسانی تریش ھەمان ڕەفتار و کرداری خراپت لێ قبول دەکەن.

ئەمەش ھۆکارێکی ترە، دەیەم ھۆکار. کاتێک مرۆڤی ڕۆژھەڵاتی و ھی ئێمە دەزانن کەسێک لاوازە یان دوورە لە کێشە ئەوا کەسانی بەھێزتر و خاوەن پشت و پەنا 
پشت و پەناکە دەچێتە نەستی لەجیاتی کاری چاکی پێبکات کاری خراپی پێدەکات.