هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی هێڵی شەمەندەفەر؟

کوردستان 18/06/2022

هێڵی شەمەندەفەر بابەتێکە لە ساڵی 2005وە لەگەڵ یەکەم کابینەی یەکگرتویی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی لەسەر دەکرێت، بەڵام خەڵکی کوردستا هێشتا گوێ لە دەنگی شوتە شوتی شەمەندەفەرە نەبوە.

لە ماوەی رابردودا دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە گەشتێکی ئەڵمانیای کردو و رایگەیاند کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستیان کردوە بۆ دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر، بەڵام ئەمجارەش تەنانەت لەتە ئاسنێکیش دیار نیە..

ئاوا دیسان دروستکردنی هێڵێ شەمەندەفەر دێتەوە بار باس و ئەمجارەیان ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت خەریکی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەرین.

ئومێد سەباح، لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێم، سەردانی تورکیا دەکەن. ناوبراو دەڵێت "لە تەوەری دووەمی گفتوگۆکاندا باس لە دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر کراوە، کە ئێستا لێکتێگەیشتنێکی گشتی لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و لایەنی تورکی لەسەر ئەو بابەتە هەیە"