لەسەر نەوت و گازی هەرێم مستەفا کازمی بانگهێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت

عێراق 12/06/2022

چاودێر

 

مەهدی تەقی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: مستەفا کازمی بانگهێشتی پەرلەمان دەکەین و لەسەر جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ و پرسیاری لێ دەکەین.

 

باسیان لەوەس کردووە، ئێمە بێدەنگبووین بەرامبەر هاتنی سوپای تورکیا، ئەوەس وا دەکات لەشکری تورکیا بێتە قوڵایی عێراق. هەروەها دۆسییەی بوونی سوپای ئەمریکا لە عێراق دەوروژێنین.

دادگای باڵای فیدرالی، لە مانگی شوباتدا یاسای نەوت و غازی هەرێمی بە نادەستوری ناوبرد، وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری عێراقی پابەند کرد بە چاودێری گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەردا ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارانەی دادگای فیدرالی بە نادەستوری ناوبرد.