رێگاكانی هەناردەی گەنمی ئۆكرانی خەریكە دەكرێنەوە

ڕاپۆرت 08/06/2022


چاودێر:

وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئەمڕۆ چوار شەممە گوتی: مۆسكۆ ئامادەیە بە هاوكاری لەگەڵ ئەنقەرە بۆ گرەنتیكردنی ئەو كەشتییانەی گەنم دەگوازنەوە لە بەندەرەكانی ئۆكرانیاوە.

لاڤرۆڤ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا توركییەكەی مەولود چاوش ئۆغلۆ لە ئەنقەرە كە تاوتوێی كردنەوەی رێڕەوەكانی هەناردەكردنی گەنمی ئۆكرانیایان كرد، گوتی: ئێمە ئامادەین بۆ گرەنتیكردنی ئاساییشی ئەو كەشتیانەی لە بەندەرەكانی ئۆكرانیاوە گەنم دەگوازنەوە بە هاوكاری توركەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد هیواخوزاە كێشەكانی تایبەت كەشتییەكانی بارهەڵگری گەنم چارەسەر بكرێن بە لابردنی ئەو مینانەی ئۆكرانیا چاندوونی لە بەندەرەكان.
گوتیشی: پرۆسەی سەربازی تایبەت كە رووسیا لە ئۆكراین جێبەجێیدەكات دەڕوات بەپێی پلانی بۆ دانراو و لەوێ پێویستی بەكاتە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئاشتی لە پێش ئەوەی هەر هەلێك بۆ دیداری نێوان فلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا و هاوتای ئۆكرانیایی فولودێمێر زێلێنسكی.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا گوتی: توركیا پێیوایە داواكاری توركیا بۆ  لابردنی گەمارۆكان لەسەر هەناردەی كشتوكاڵی بۆئاسانكاری هەناردەی ئۆكرانی داوایەكی رەوایە.
راشیگەیاند لە حاڵی كردنەوەی بازاڕی ئۆكرانی بەڕووی نێودەوڵەتیدا، لابردنی ئاستەنگەكانی پێش هەناردەی رووسی رەوایە.
ئاستەنگەكانی پێش گەیاندنی گەنمی ئۆكرانی بۆ بازاڕەكانی جیهان بازاڕی خۆراكی تێكدایەوە و مەترسی سەرهەڵدانی برسێتی هەیە و نرخی خۆراك زۆر بەرزبووەتەوە.
هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان بۆ كردنەوەی رێگاكانی گەیاندنی گەنمی ئۆكرانی بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستیپێكردووە.

خۆرئاوا مۆسكۆ تۆمەتبار دەكات بە رێگری لە گەیاندنی گەنمی ئۆكرانی بۆ بازاڕەكانی جیهان، بەڵام مۆسكۆ ئەو زانیارییانە رەتدەكاتەوە و دەڵێت هۆكارەكەی سزاكانی خۆرئاوایە لە دژی رووسیا.