لە دەستوری تونس، "ئیسلام ئاینی فەرمی دەوڵەتە" لابرا.

جیهان پێش 3 هەفتە

لیژنەی نوسینەوەی دەستوری تونس رەشنوسی دەستوری رادەستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کرد، بەگوێرەی پڕۆژەی نوێی دەستورەکەش بڕگەی "ئیسلام ئاینی فەرمی دەوڵەتە" لابراوە.
سادق بلعید، رێکخەری دەستەی نیشتیمانی تونس بۆ نوسینەوەی دەستوری نوێ بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاندوە، 80%ی هاوڵاتیانی تونس دژی ئەوەن ئایین بۆ مەبەستی توندوتیژی و بۆ ئامانجی سیاسی بەکاربهێنرێت، ئەوانیش ئەوەیان کردوە کە گەلی تونس داوای دەکات.