كارگەكانی دروستكردنی ڕق و بوونەوەری چەكدار!

رۆشنبیری 07/06/2022


د. وفا‌‌ سلطان  
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:  بابان حەمە  
 
یەكێك لە گرنگترین ئەو بابەتانەی كە دامەزراوە پەروەردەییەكان دەبێت  كاری لەسەر بكەن، بوونی یاساو بەیاساڕێكخستنی فێركردن و بازنە جۆراو جۆرەكانی فێركردنە.. رەنگە یەكێك لەمن بپرسێت مەبەستت چییە لە فێركردن و بازنەی جۆراوجۆری فێركردن..  بەلێ من مەبەستمە قسە لەسەر ئەمە بكەم.. 
 
 
 ئێوە سەیر بكەن! من باس لە منداڵەكانم  لە ئەمەریكا ناكەم.. باس لە وڵاتانی رۆژئاواو و ئەسكەندەناڤیا ناكەم .. باس لە بازنەی جۆراو جۆری فێركاری نێو حوجرەكان و ماڵەكان و گۆشەی مزگەوت و پەناو پەسێوی ماڵەكان دەكەم، كە رێكخراو و حزب و هەندێكجار ئایدیۆلۆژیایەكی دیاریكراو  پشتیوان و سەرخەرو پارەداركردنیان دەگرێتە ئەستۆی خۆی.. 
 
 
ئینجا بە ووردی تەماشای ئەوە بكەن كە لە هەندێك لە مزگەوتەكانی  وڵاتانی وەك مصر و پاكساتان و عیراق و سوریاو هەندێك لەو وڵاتانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوزەرێت.. لە حوجرەو ماڵ و پەسیوی كادرانی  ئەو ڕێكخراو و بەناو بانگخوازانەدا دەگوزەرێت كە هەموو ساتێك دەقۆزنەوە بۆ پێگەیاندن و بەرهەمهێنانی توندڕەو و دەمارگرژ لەنێو حوجرەكاندا،  تا دەیانگەیەنن بە تونێلی تاریكی بەرهەمهێنانی بوونەوەری چەكدار.. 
 
 
ئەوەی سیستمە پەروەردەییەكە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.. ئەوەیە كە هەزارەها دایك و باوك پاش تەواوكردنی تایمی خوێندنی قوتابخانە، راستەخۆ چاوی لەسەر منداڵەكەیەتی كە بیگەیەنێتە  فڵانە حوجرە و فیسارە ووتار و وانەخوێندنی ئاینی فیسارە مزگەوت و ماڵی فڵانە بانگخواز! 
 
ئێ بێگومان پاشخانی سیستمی پەروەردەو فێركردن دەكەوێتە ژێر پرسیاری هەمەجۆری ئەوتۆ كە لە غیابی نەبوونی رێگەچارەی زانستی و یاسایی دا، ناتوانێ وەڵامی هیچ پرسیارێك لەو جەنجاڵی و ئاڵۆزیی و سەرلێشێواوییە بداتەوە..  
 
 
كە باس لەوەش دەكەین كە (ئەو پرسانە بە یاسا ڕێكبخرێت)، مەبەستمانە ئەم خاڵانە بەووردی سەرنجبدرێت: 
 
1/ منداڵ تا دەگاتە تەمەنی 16 ساڵی بەهیچ شێوەیەك مێشكی جەنجاڵ نەكرێت بە بە پەیوەستبوون و مێشكشتنەوەی ئاینیی و بیرو ئەندێشە خەیاڵی ئاینی.. مێشكی بئاخنرێت بە (تۆقین و ترسخستنە دڵییەوە بە سزا) و سەرقاڵبكرێت بە (كۆشك و لەزەت و تام و چێژی خەیاڵاوی پاداشت!) .. 
 
 
2/ بە یاسا سەرجەم ئەو جموجۆڵ و بازنەو فێركردن و فێركارییە ئایدیۆلۆژییەی دەرەوەی قوتابخانەو فێرگە رەسمی و حكومییەكان قەدەغە بكرێ كە دەبنە چەرخ و ڕەوەڕەوەی بەرەوپێشچوونی خێرای بیری توندتیژی ئاینی و دەمارگیری و ئاین دەكات مەقاشی ئایدیۆلۆژی و بەرهەمهێنانی چەكدار و بوونەوەری ڕقئەستوور و تینو بەخوێن و شەڕ كوشتن.. 
 
 
3/ دام و دەزگاكانی دەوڵەت بیر لەوە بكاتەوە كە هۆشیاری تاك و خێزان و دایك و باوك بەرزبكاتەوە، ئەوەش بە كردنەوەی خولی ناچاری بۆیان و بەكارهێنانی ئامرازەكانی راگەیاندن و پرۆگرامی تایبەت و وورد لە مەترسییەكانی بیروباوەڕی توندڕەوی ئاینی، دەمارگیریی ئاینی، بەرهەمێنان و دروستكردنی ڕق بەرامبەر تاكە جیاوازەكانی كۆمەڵ (بەجیاوازی ئاینی و بیروباوەڕ و ڕەگەز و نەتەوە و نەژاد...). 
 
سەرچاوە: سایتی (وطن) www.watan.com