کازمی و رەئیسی جەخت لەیەکلاکردنەوەی سێ مەلەف دەکەنەوە

عێراق 30/05/2022

كازمی و رەئیسی چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
لە پەیوەندیكی تەلەفۆنی نێوان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران پرسی چارەسەركردنی كێشەی خوڵ بارین و پرۆژەی هێڵی ئاسنینی نێوان هەردوو وڵات و هاتنی گەشتیارانی ئێران بۆ عیراق تاوتوێ كران.
لەپەیوەندیەكەدا كازمی رایگەیاندوە: پێویستە سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرن سەبارت بە شەپۆلەكانی خۆڵ بارین.
لەبەرامبەردا سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: چارەسەركردنی كێشەی خۆڵبارین پەیوەندی بە گۆڕانی كەش وهەواو هەیە و لەئەستۆی یەك وڵاتدا نیە و سنورەكان تێدەپەرێنێت، پێویستیەكی هەرێمایەتی هاوبەشە، پێش بینی دەكرێت سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە بەرپرسیاریەتی لەئەستۆ بگرن لەبەرامبەر ئەو كێشەیەدا. 
هەروەها رەئیسی جەختی كردوەتەوە لەسەر پەرەپێدانی هێڵەكانی پەیوەندی نێو هەردوو وڵات كە دەبێتە هۆی گەشە سەندنی ئابوری و سەقامگیری ناوچەكە.
داواشی كرد ئاسانكاری بكرێت بۆ هاتنی گەشتیارانی ئێران بۆ عیراق .