بون و نەبونی مەترسی لەسەر هەرێم لە نێوان وەزیرێك و کۆنە پەرلەمانتارێك

کوردستان 22/05/2022


هەفتەی ڕابردوو '' پلاسخارت'' نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشدا، دیسان جەختی کردەوە کە دۆخی هەرێم باش نییە و مەترسی لەسەرە. پلاسخارت، پێراریش لە کۆنفرانسێکی هەولێردا، هەمان زەنگی مەترسی لەسەر هەولێر لێدا.
سێ رۆژ لەمەوبەر کۆنە پەرلەمانتارێك، کۆمێنتێکی توندی دژی پلاسخارت و نەتەوە یەکگرتووەکان نوسی و بە درۆی خستنەوە؛ بە قسەی ئەم کۆنە پەرلەمانتارە، هەرێم هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.
ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە هەمان بۆچونی پلاسخارتی دوپات کردەوە و دەڵێ:
مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە، مەترسیەکانیش ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبن.
ئێستا دەپرسین: قسەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزیری پێشمەرگە راستن، یان قسەی کۆنە پەرلەمانتارێك؟ بە هەموو حوکمێك بێ، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزیری پێشمەرگە زانیاری ئاشکراو نهێنیان لایە. نەك کۆنە پەرلەمانتارێك کە هەموو کەسێك دەزانێ، دوای دەرکردنی لە راوێژکاری سەرۆك کۆمار، بەتەمایە بکرێتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، یان وەزیر لە کوردستاندا!!