لەبارەی تەلەبەندەکەی ئوسترالیاوە چیت بیستوە؟

جیهان 18/05/2022

ئوسترالیا لە ترسی هێرشی جۆرە سەگێک تەلبەندێک بە درێژی 5614 کیلۆمەتر دروست دەکات.
سەگی دینگۆ یا خوود سەگی ئوسترالی کە جۆرە سەگێکەو زۆر زۆرە لە ئوسترالیا .ئەم جۆرە سەگە پەلاماری مڕ و ئاژەڵەکانی دەداو و دەیخوارد ، حکومەتی ئوسترالیا بەمەبەستی ڕێگەگرتن لەھێرشی ئەو سەگانە ناچار بوو لەبەشی باشوری خۆرھەڵات شورایەک لە تەل در ووست بکات تا سەگەکان لە ناوچە نیشتەجێکان دووربخاتەوە
سەگی دینگۆ لەسەگی ئاسایی دەچێت بەڵام ئەم سەگە، زۆر دڕندەیە وھێرش دەکاتە ھەر گیانلەبەرێک کە بێتە پێشی وەکو کەنگارۆ ، جرج ،مانگا و مەڕو ماسیش 
جوتیارەکان زیانێکی زۆریان بەھۆی ھێرش و پەلاماری ئەو سەگانەوە پێ گەیشتوە ، ئایە دینگۆ پەلاماری مرۆڤ دەدات؟ 
بەدوور نازانرێت کە ھێرش بۆ سەر مرۆڤیش بکات ،بەڵام تا ئێستا بە دەگمەن ڕویداوە ، ھەندێک پەلاماری ئەو جۆرە سەگانە تۆمار کراوە لەوانەش  ھێرش کردنە سەر منداڵێکی تەمەن دوو مانگ  لەکەمپی ( ئایرزروک ) و منداڵێکی کوشتبوو.

ئا ⁄⁄ ڕەمەزان شێخانی