هەپەگە ناسنامەی چوار شەهید ئاشکراکرد

کوردستان 17/05/2022

هه‌په‌گه‌ شەهیدبوونی چوار گەریلای لە ناوچەی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند، کە ساڵی ڕابردوو لەکاتی جێگۆڕکێدا لەلایەن ‌هێزەکانی ئێرانەوە پەلاماردراون و شەهیدکراون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە له‌ڕ اگه‌یه‌نراوێکدا شەهیدبوونی چوار گەریلای لە ناوچەی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە: لە ١٨ی گوڵانی ٢٠٢١دا ئێمه‌ ڕامانگه‌یاندبوو، كه‌ له‌ ١١ی گوڵانی ٢٠٢١دا هێزه‌كانمان كاتێك كه‌ له‌ شوێنێكه‌وه‌ ده‌چوونه‌ شوێنێكی تر له‌ ناوچه‌ی سه‌ڵماس، هێزه‌كانی ئێران هێرشیان كردوونه‌ته‌سه‌ر و چوار هاوڕێمان له‌وێ شه‌هیدبوون، ئاشكرابوو كه‌ له‌و هێرشه‌دا هاوڕێیانمان بشه‌نگ، ئازاد، ڕووبار و باز شه‌هید بوون.
هەپەگە ناسنامه‌ی شەهیدەکانی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە؛