فازڵ میرانی: ئومێد دەکەم ئەم دەست بادانەی ئێستای ئێمە و یەکێتی نەگاتە دەست شکاندن
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە وتووێژکدا لەگەڵ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ، وەڵامی چەندین پرسیار سەبارەت بە دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی حزبەکەی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەداتەوە، میرانی دەڵێت“ وەکو سەرۆک حزب کاک مەسعود لەگەڵ کاک بافڵ ئیحتیمالە کۆنەبێتەوە، بە فەرمی هێشتا کاک بافڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نییە بە قەراری موعتەبەر، هاوسەرۆکە، جیاوازی زۆرە، جارێ، یەکەم، بە فەرمی کاک بافڵ نەبووە بە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، دووەم، کاک مەسعود کوڕی مەلا مستەفاییە و چەند ساڵە سەرۆکی پارتییە، پارتی دیموکراتی کوردستان، هەندێک ئەتەکییەتی حیزباییەتی هەیە، بەڵام وەکو شاندێکی وەکو برازاییەکی خۆی و کوڕی مام جەلال، داننان شتێکه و دانیشتنی کاک مه‌سعود له‌گه‌ڵی( لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی شتێکی تره، کاک قوباد ئه‌ندامی سەرکردایەتی؟ یا مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتیه، بافڵ هیچیش نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن و قوبادیش هیچ نه‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵی داده‌نیشن، چونکه پێگه‌ی ئه‌وان له کورسیه‌کانیان گه‌وره‌تره، له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه مامه‌ڵه بکه‌ن باشتره له‌وه‌ی له‌سه‌ر سیفه‌ته‌که‌ی خۆیان بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی کوڕی مام جه‌لالن، هەروەها باس لە بابەتی کێشەکانی سلێمانی و موچەی فەرمانبەرانی ئەو شارە دەکات.
لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکەدا میرانی، دەڵێت: دۆخی عێراق و دۆخی هەرێمی کوردستان کەوتۆتە دۆخێکی دەستشکاندن، ئەو دوو کوتلەیەی لە عێراق هەیە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی ، کوردستانیش ئێمە و یەکێتین، ڕێزمان بۆیان هەیە، بەڵام ئەوانە کاریگەرییەکی زۆر خراپیان نابێت لەسەر هەرێمی کوردستان، ئەوەی ئێمە و یەکێتی تا ئێستا جارێ دەست بادانە، سوپاس بۆ خوا دەستشکاندن نەبووە، بەس بە ئومێدی ئەوە ئینشائەڵڵا دەسبادانەکە سست تر بێتەوەو بەرەو دەستشکاندن نەروات . “