تاپۆی سلێمانی ٣٥ دۆنم زەویی چاڤیلاند بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت
چاودێر
تاپۆی سلێمانی 35 دۆنم زەویی ناو پڕۆژەی چاڤی لاند بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێت و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیش لەبارەی هۆکاری فرۆستنی ئەو زەوییەی چاڤی لاند چییە.
کوردۆ ئهفراسیاب إبراهیم، بهڕێوهبهری بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانوبەرەی دووەمی سلێمانی، دوو بانگەوازی بۆ فرۆشتنی دوو پارچە زەویی كردووە، كه یهكێكیان 26 دۆنم و ئهوی دیكهیان 9 دۆنمه و دهكهونه ناو پڕۆژهی چاڤیلاندهوه.
کوردۆ ئهفراسیاب، دوو بانگهوازی بۆ فرۆشتنی پارچه زهوییهكان بڵاو كردوهتهوه، له یهكهمیاندا ڕایگهیاندووه، بەڕێوەبەرایەتییهكهیان لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی 2022/5/25 هەڵدەستێت بە فرۆشتنی موڵکێك كردووە كە لە ڕەگەزی زەوییە و ڕووبەرەكەی زیاترە لە 9 دۆنم و دەکەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە، خەمڵێنراوە بە نزیكەی 36 ملیار و 265 ملیۆن دینار.
له بانگهوازی دووهمیشدا هاتووه، ههمان ڕۆژ هەڵدەستێت بە فرۆشتنی هەموو موڵکێكی دیكە بە زیادكردنی ئاشکرا کە رەگەزەکەی زەوییە و ڕووبەرەکەی زیاترە لە 26 دۆنم و دەكەوێتە ناو پڕۆژەی چاڤیلاندەوە، خەمڵێنراوە بە نزیكەی 68 ملیار و 315 ملیۆن دینار.