یەکێتیی ئەورووپا: کۆتایی بە هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا دەهێنین
جیهان 13/05/2022
چاودێر
یەکێتیی ئەوروپا ڕایگهیاند، یهكێتی ئهوروپا بڕیاری داوه 500 ملیۆن یۆرۆی دیکە لە یارمەتیی سەربازیی خهرج دهكات و پێشکەشی ئۆکرانیای دەکات، دهشڵێت: "لهو باوهڕهدام لە چەند رۆژی داهاتودا یەکێتییەکە لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی روسیا ڕێک بکەوین و دەبێت کۆتایی پێ بهێنین".
جۆسێپ بۆڕێڵ، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئهمڕۆ هەینی لهمیانی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتدا لە ئەڵمانیا رایگهیاند، "یهكێتی ئهوروپا بڕی 500 ملیۆن یۆرۆی دیکە لە یارمەتی سەربازیی پێشکەشی ئۆکرانیا دەکات، باوهڕموایە لە چەند رۆژی داهاتودا لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی روسیا ڕێکدهکەوین".
ئاماژهی بهوهش كرد، پشتیوانییە سەربازییەکە چەکی قورسی وەکو تانک و تۆپهاوێژ دەگرێتەوە، كه پشتیوانییەکی دیکەی سەربازی دەبێت، فشارێکی زیاتر دەبێت لەسەر روسیا لەگەڵ سزا ئابورییەکان و بەردەوامبونی دابڕاندنی روسیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و روبەڕوبونەوەی بڵاوبونەوەی زانیاری ناڕاست.
بۆڕێڵ بۆڕێڵ باسی لهوهشكرد، گەشبینە بەوەی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی روسیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە لە چەند ڕۆژی داهاتودا پەسەند بکرێت و دەبێت کۆتایی بە پشت بەستنمان بهێنین بە نەوتی ڕوسیا.