سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان: ئەم مانگە ٢٨.٤٪ـی داهاتی هەرێم بۆ سلێمانی نێردراوە
چاو‌دێر
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەم مانگە لە %28.4 لە داهاتی هەرێم دراوه به سلێمانی و جەختیش دەکاتەوە حکومەتی هەرێم ئاسەوارەکانی دووئیدارەیی زەق کردووەتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکادا، زیادجەبارسەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئه‌م مانگه له‌سه‌روو 800 ملیاره‌وه پاره‌ی نه‌وت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌شی كه هه‌مانه له‌مانگی سێ‌دا 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدادیش هاتووه ئه‌مه ده‌كاته یه‌ك تریلیۆن دینار له‌م تریلیۆنه دیناره 284 ملیار دیناری لێ نێردراوه بۆ سلێمانی ،واته ئه‌و دوو داهاته‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌به‌غداده‌وه دێت 28.4% دراوه به سلێمانی له‌كاتێكدا ده‌بووایه 430 ملیار دینار بنێردرایه بۆ سلێمانی ئه‌گه‌ر 43% كه‌ش بنێرن وه‌كو خۆیان بڕیاریانداوه، به‌ڵام مانگی 3 به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم 284 ملیار دینار گه‌یشتۆته پارێزگای سلێمانی كه ئێستا ده‌ڵێن پاره‌ی نه‌وت هاتووه و 43% یه پاره‌ی نه‌وت و 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداد كه یه‌ك تریلیۆنه ده‌كاته 430 ملیار دینار، به‌ڵام 284 ملیار دراوه واته 28.4% ئه‌مه غه‌درێكی گه‌وره‌یه له‌سلێمانی ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ین ئێمه هه‌مووكات ئاماده‌ین به‌دواداچوون بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌فه‌رمی نوسراوێك گه‌یشتبێته ئێمه و داواكرابێت كه لیژنه‌یه‌ك پێكه‌وه دابنرێت بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ین نه‌گه‌یشتووه لیژنه‌ی دارایی هه‌ر نوسراوێك بگاته لیژنه‌ی دارایی هه‌ر 11 ئه‌ندامه‌كه‌مان ده‌یبینین لیژنه‌كه هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی تێدایه."
وتیشی: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو، من تێبینیم له‌سه‌ری هه‌بوو ئه‌وه بوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ده‌بووایه به‌وشێوه‌یه بڕیاری بدایه كه 43% ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی دیاری ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له‌زۆرنی سه‌وز بێت و 57% ی له زۆنی زه‌رد بێت كه ئه‌مه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی كارنامه‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكیشدا ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی هه‌بێت بتوانێت ئه‌مه كاڵ بكاته‌وه و به‌ره‌و نه‌مانی به‌رێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌یاندا بڕیارێكی باش نه‌بوو كه بووه هۆی زه‌قبوونه‌وه‌ی دووئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستاندا، كاتێك ئه‌و بڕیاره دراوه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی من نزیكه‌ی 300 ملیار دینار له بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا هه‌بووه له‌داهاتی ناوخۆ به‌ڵام كه ئه‌و كاته ئه‌و بڕیاره‌درا هه‌موو مانگێك ڕێژه‌یه‌ك بڕیارده‌درا له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئه‌وه مه‌رج بوو بۆ نموونه مانگی پێشوو مه‌رج بوو 75 ملیار دینار دیاری بكه‌ن بۆ مووچه ئیتر بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه ئه‌م داهاتانه‌ی ناوخۆ ئایا به‌شی هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه ده‌كات كه له‌داهاتی ناوخۆی سلێمانی تێیدا ڕه‌چاوده‌كرێت؟"