نوێترین کتێبی مەلا بەختیار

کوردستان 12/05/2022

دیموكراسی..
شكست‌و هەڵسانەوەی چەپ
نوێترین كتێبی بەڕێز "مەلا بەختیار"ە. چەندین توێژینەوەی تێدایە، كە پیشتر كەمترین خوێنەر بینیوینی. پێشەكیەكی تیۆری نوێ‌‌و توێژینەوەیەكی نوێی تریش لەسەر "فیمینیزم گەوهەری دیموكراسیە" دەگرێتە خۆی.
تێكڕا كتێبەكە، دوای ئەزمونێكی فراوانی شكستی چەپ، بۆ دۆخی ئێستا، بەگرنگ زانرا چاپ‌و بڵاوبكرێتەوە. بەهیواین، ئەوانەی دەیخوێننەوەو بۆچونی جیاوازیان لا گەڵاڵە دەبێ‌، مشت‌ومڕێكی تیۆری-سیاسی لەسەر بكەن.
دوو هەفتەی دیكە، كتێبەكە بە قەبارەی زیاتر لە (400) لاپەڕە، دەكەوێتە بەردەستی خوێنەر.
سكرتێری
رۆژنامەگەری مەلا بەختیار
12/5/2022