رێکخراوی پەیامنێران دەربارەی کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەی سەرۆکی حکومەت پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان 11/05/2022

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/١١ جگە لە دەزگا راگەیاندنەکانی نزیک لەخۆیان  و هەندێ کەناڵی عەرەبی ، هیچ دەزگایەکی تری بانگ نەکردبوو.

   وەک رێکخراوی پەیامنێران  بۆ ماف و گەشەپێدان ئەم کارەی سەرۆکی حکومەت بە پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان  دەزانین و پێشمان وایە نەدەبوو ئەم پێشێلکارییه بەسەر سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تێپەرێت.

داواکارین لەسەرۆکی حکومەتی هەرێم بەداوادچوونی جدی بکا لەسەر ئەو جیا کارییە بەرامبەر بە دەزگای راگەیاندن  و رۆژنامەنووسان کراوە.

 ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشە پێدان نیگەرانین لەو جۆرە پێشێلکارییانەو بە دەرچوون لە یاسا بەرکارەکانی کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستانی دەزانین. 

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
٢٠٢٢/٥/١١
Write to Rebin Hasan