حکومەتی هەرێم رونکردەنەوەیەکی لەبارەی داهات و موچە بڵاوکردەوە

کوردستان 11/05/2022

ڕوونکردنەوە...


بەداخەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە، بابەتی ناڕاست و هەڵبەستراو سەبارەت بە داهات و مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕێژەی دابەشکردنی داهاتی کوردستان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا بڵاودەکرێتەوە. بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە، هەرچەندە پێشتریش ئەو زانیاریانە بڵاوکراونەتەوە.

بە گشتی مووچەی مانگانە پێویستی بە بڕی نزیکەی (٦١٦$) ملیۆن دۆلار هەیە.

بە شێوەیەکی گشتی بەم جۆرە دابین دەکرێت:

داهاتی نەوت: (٣٥٠$ ملیۆن دۆلار)
داهاتی ناوخۆ: (١٢٨$ ملیۆن دۆلار)
پارەی بەغدا: (١٣٨$ ملیۆن دۆلار)
لە مانگەکانی ١ و ٢ی ٢٠٢٢ ئەو پارەیەی بڕیاربوو بەغدا بۆ مووچە بینێرێت نەهات، بۆیە لە داهاتی نەوت ئەو بڕە پڕکرایەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
 

مانگی ١

داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ١ی ٢٠٢٢ کە ماوەتەوە بۆ مووچە بریتی بووە لە بڕی نزیکەی (٣٠٨$) ملیۆن دۆلار.

لە مانگی ١ی ٢٠٢٢ پارەی بەغدا نەهات بۆ مووچە، بۆیە پێویست بوو کە لە داهاتی نەوت پڕ بکرێتەوە.

بڕی پێویست بۆ پڕکردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت بریتی بوو لە (١٨٠$ ملیۆن دۆلار) تاکوو بتواندرێت بڕی (٤٨٨$ ملیۆن دۆلار) تەرخان بکرێت بۆ تەواو کردنی مووچەی پێویست. ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ پڕکرایەوە.

مانگی ٢

داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە بڕی (٤١٢$ ملیۆن دۆلار).
دوای پڕکردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی ١ی ٢٠٢٢ کە بڕەکەی (١٨٠$ملیۆن دۆلار) بوو، پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە (٢٣٢$ ملیۆن دۆلار).
لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە (٢٣٢$ ملیۆن دۆلار).
لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بڕی پێویستی ئەو مەبلەغەی بۆ پڕکردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە بڕی (٢٥٦$ ملیۆن دۆلار) تاکوو بتواندرێت بڕی (٤٨٨$ ملیۆن دۆلار) تەرخان بکرێت بۆ تەواوکردنی مووچەی پێویست. ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ پڕکرایەوە.
 

مانگی ٣

داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە بڕی (٥٩١$ ملیۆن دۆلار).

دوای پڕکردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی ٢ی٢٠٢٢ کە بڕەکەی بریتی بوو لە (٢٥٦$ ملیۆن دۆلار).

پارەی ماوە و بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە بڕی (٣٣٥$ ملیۆن دۆلار).

بڕی پێویستی مووچە لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە (٣٦٣$ ملیۆن دۆلار). چونکە لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢، بەغدا تەمویلی ٢٠٠ ملیاری نارد کە بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ ی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخانکرا.

بڕی کورتهێنان بۆ دابینکردنی مووچەی پێویست بریتی بوو لە بڕی (٢٨$ ملیۆن دۆلار) کە ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٤ی ٢٠٢٢ پڕکرایەوە.