کۆی داهاتی مانگی سێ

کوردستان 10/05/2022

كۆی داهاتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 3ی 2022 زیاتر لە ترلیۆنێك و 100 ملیار دینار بووەو لەكۆی ئەو داهاتەش تەنها 34%ی دراوەتە ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین و 66%ی دراوەتە هەولێرو دهۆك.  
بەپێی بەڵگەیەك كۆی داهاتی ماوەی نەوت بۆ مانگی 3ی ئەمساڵ 551 ملیۆن دۆلار بووە كە دەكاتە 800 ملیار دینار بووەو لەو داهاتەش 279 ملیار دیناری دراوەتە ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین، بەڵام 521 ملیاری دراوەتە هەولێرو دهۆك.
هەر بەپێی بەڵگەكە، لەمانگی 3دا كۆی داهاتی نانەوتی هەرێم 300 ملیار دینار بووەو  تەنها 100 ملیار دیناری دراوەتە ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین و لەبەرامبەردا 200 ملیار دیناری دراوەتە  هەولێرو دهۆك.
هاوكاری ئەمریكاش بۆ هێزی پێشمەرگە 22 ملیۆن دۆلار بووە كە دەكاتە 32 ملیار دینار، لەو پارەیەش تەنها 9 ملیاری دراوەتە ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین و 23 ملیاری دراوەتە هەولێرو دهۆك.
لەبەشێكی تری بەڵگەكەدا، كۆی گشتی داهاتی هەرێم بۆ مانگی 3ی ئەمساڵ ترلیۆنێك و 132 ملیار دینار بووە، لەو پارەیەش 388 ملیار دینار دراوەتە ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین كە 34%ی كۆی داهاتی ئەو مانگەی هەرێم دەكات، بەڵام  لەبەرامبەردا 744 ملیار دینار دراوەتە هەولێرو دهۆك كە 66%ی كۆی داهاتی هەرێم دەكات.

سەرچاوە: سایتی pukmedia