سەرۆكی ئۆكرانیا: بەمنزیكانە ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕین

جیهان 09/05/2022

 چاودێر:

ڤۆلۆدێمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا گوتی: بەمنزیكانە پەیامی سەركەوتن بڵاودەكەینەوە.

سەرۆكی ئۆكرانیا ئەمڕۆ دوو شەممە بەبۆنەی ساڵڕۆژی شكستی ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیهانی دووهەم پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە.

سەرۆكی ئۆكرانیا گوتی: بە ئەم نزیكانە ئاهەنگی سەركەوتن ساز دەكەین.

گوتیشی: رووداوەكانی جەنگی جیهانی دووهەم لە بیرناكەن و بەمنزیكانەش ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕن بەبۆنەی سەركەوتنەكانی ئێستاوە.

داواشیكرد بە پەلە بەندەرەكانی ئۆكرانیا بكرێنەوە بەڕووی جیهاندا بۆ هەناردەكردنی گەنم بۆ جیهان.